Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 07:00

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر داوایه‌ک ئاراسته‌ی هاووڵاتیان دەکات

هێشتا روون نییە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە یان نا
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاووڵاتیان دەکات ده‌ڵێت تکت لە کۆمپانیاکان نەکڕن.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە رووداوی راگه‌یاندووه‌ بۆ ئەو گەشتە ئاسمانیانەی لەڕێگەی نوێنەرایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵخانەکان رێکدەخرێن.

تەلار فایەق رایگەیاندووه‌ ئەو گەشتە ئاسمانییانەی لە رێگەی نوێنەرایەتییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆنسوڵخانەكان رێكدەخرێن، هەق نییە خەڵك تكتی لێ بكڕێت، چونكە رێگەپێدراو نییە، تاوەكو كۆمپانیاكە رەزامەند نەبێت، بۆیان نییە بانگەشەی بازرگانی بكەن و تكت بە خەڵك بفرۆشن.

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گوتیشی: دەستبەکاربوونەوەی فڕۆکەخانەکان مانای دەستپێکردنەوەی گەشتەکان نییە.

ئاشكراشیكرد كە بەپێی رێنماییەكانی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنیی عێراق، تاوەكو 22-5-2020 گەشتی فڕۆكەكان داخراو دەبن، ده‌شڵێت: هێشتا روون نییە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە یان نا، زۆربەی وڵاتانیش فڕۆكەخانەكانیان داخستووە و گەشتەكان وەستاون.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.