بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، هاوڕێ لەگەڵ چەند هونەرمەندێک، سەردانی هونەرمەند (سەعید گاباری) کرد لە نەخۆشخانەی سەردەم لە هەولێر، کە بەهۆی نەخۆشییەوە خراوەتە بەر چاودێریی چڕی پزیشکییەوە.
لەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەدا، بە پەیڕەوکردنی رێکارەکانی خۆپارێزیی لە پەتای کۆڕۆنا، لە ئەحواڵی هونەرمەندیان پرسی و هیوای شیفا و زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست، هەروەها چەپکێک گوڵی وەفا و دڵئارامییان پێ بەخشی.
شایانی باسە کە هونەرمەند (سەعید گاباری) یەکێکە لە هونەرمەندە هەرە دیار و ناسراوەکانی رۆژئاوای کوردستان، لە ناوچەی قامیشلۆ لەدایک بووە و لە سەردەمێکی زووەوە چووەتە ناو بواری هونەری موزیک و گۆرانی، ژمارەیەکی زۆر ئەلبووم و سەدان لاوک و مەقام و گۆرانیی فۆلکلۆری و مەنەلۆجی و شۆڕشگێڕی و ئەڤینی گوتوون و لەدوای هونەرمەند محەمەد شێخۆ، بەیەکێک لە دیارترین هونەرمەندەکانی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دادەنرێت. هونەرمەند نابینا بووە و خێزانداریشە و باوکی هەشت منداڵە. هەروەها موزیکژەنێکی بە سەلیقە بووە، بەتایبەت لە ژەنینی تەمبووردا، کە لەگەڵ گۆرانییەکانیدا دەیژەنی.
جێی داخە، کە چەند رۆژێکە بەهۆی نەخۆشییەکی سەخت و کوشندەوە له نەخۆشخانە ، خراوەتە ژێر چاودێرییەکی ورد و چڕی پزیشکی.
فۆتۆ: سەردار قادر
هونهرمهندان سهردانی گۆرانی بێژ (سەعید گاباری)یان کرد
هیوای شیفا و زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.