گۆرانیبێژی لاو بێوار عیزەت، سروودێكی ئایینی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
نوێترین بەرهەمی بێوار عیزەت بەناوی " اللە" كە تایبەتە بە مانگی پیرۆزی رەمەزان، بێوار خۆی ئاوازی بۆ سروودەكە ئامادەكردووە، عادل ئاكرەیی كاری وێنەگرتنی ڤیدیۆ كلیپەكەی كردووە، بۆ مانگی رەمەزان بڵاویان كردەوە.
بێوار عیزەت خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ كلیپە، كلیپەكانی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە، مەرجان یەكێكە لە ڤیدیۆ كلیپە بەناوبانگەكانی و لەم ماوەیەدا دوو ڤیدیۆ كلیپی تری بڵاوكردۆتەوە"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.