ئاژانسی هه‌واڵی سوریا ناسراو به (سانا) رایگه‌یاند كه كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو هێزی به‌رگری ئاسمانی سوریا به‌رپه‌رچی هێرشێكی ئاسمانی ئیسڕائیلی داوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر شاری پالمیرا له ڕۆژهه‌ڵاتی حومز .
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا سانا هیچ وورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئه‌و شاره كۆنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا بڵاونه‌كردۆته‌وه، كه به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی ڕۆژئاوا میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی تێدایه.
شایانی باسه له‌م مانگه‌دا ئه‌مه دووه‌مین هێرشی ئیسرائیله كه ئه‌نجامدراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.