هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كردنه‌وه‌ی دووباره‌ی بازاڕ‌و ئابووری وڵاته‌كه‌ی و ده‌نگۆی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا، نرخی زێڕی له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زاند.
ئه‌مڕۆ له كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه نرخی زێڕ به ڕێژه‌ی زیاتر له‌سه‌دا یه‌ك داكشاو هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به 1701 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه نرخی ئه‌م كانزا زه‌رده به‌رزببوه‌وه، له نێو كانزاكانی تریش نرخی زیو به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 2.6 دابه‌زی و هه‌ر ئۆنسه‌یه‌كی به 15 دۆلار‌و 21 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باسی له چالاككردنه‌وه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكا كرد دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بازاڕه‌كان داخرابوون و به‌هۆیه‌وه پێشبنی دابه‌زینی به‌رهه‌می پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته به رێژه‌ی له‌سه‌دا 1.1 كراوه بۆ مانگی ڕابردوو به‌راورد به هه‌مان ماوه له ساڵی ڕابردوو.
سه‌باره‌ت به نرخى نەوت، لە باڕەکانى جیهاندا نرخی نه‌وت بەڕێژەى سه‌دا سێ بەرزبووه‌وه، سعودیە و رووسیاش لەسەر کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت رێککەوتن.
ئه‌مرۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بۆرسه نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت لە بازاڕەکانى جیهاندا گەیشتە 28 دۆلار و 20 سه‌نت ، بەراورد بە رۆژى رابردوو، یەک دۆلار و 65 سەنت نرخەکەى زیادى کرد.
هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمەریکیش، 19 دۆلار و 62 سەنتە، بەرزبونەوەى نرخى نەوت بەڕێژەیەکى کەم لە کاتێکدایە کە ئێوارەى دوێنى هەریەکە لە سعودیە و رووسیا پابەندبوونى خۆیان بە کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.