وته‌بێژی سوپای نیشتمانی لیبیا راگەیاندراوێك لەبارەی دەستگیرکردنی چه‌كدارێك لە لیبیا رەتدەکاتەوە کە سەر بە لەشکری رۆژ بێت.
لیوا ئەحمەد مسماری لەهه‌ژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنەی ئەو نووسراوەی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیوە کە ئەو نووسراوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوان نییە، نووسراوەکە دروستکراوە و به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌یانی له‌و جۆره له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی گشتییه‌وه ده‌رنه‌چووه.
پێشتریش فەرماندەی لەشکری رۆژ لە راگەیاندراوێکدا ره‌تیكرده‌وه كه هیچ پێشمه‌رگه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سه‌ر به‌خه‌لیفه حه‌فته‌ر له‌لیبیا ده‌ستگیر كرابێت
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و سایتە ئەلیکترۆنییەکان هەواڵی دەستگیرکردنی (شاکر فەرمان بونجق) لەلایەن دەسەڵاتدارانی لیبیاوە بڵاوکراوەتەوە، گوایە لەپاڵ هێزەکانی لایەنگری تورکیا شەڕ دەکات، هەروەها هەندێک لە سایتەکانی سەر بە پەکەکە وا بڵاویان کردووەتەوە کە ئەو کەسە سەر بە لەشکری رۆژەو ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ ناوزراندنی له‌شه‌كره‌كه‌مان. ئەمەی دەگوترێت و باس دەکرێت دوورە لە راستییەوەو له‌مباره‌یه‌وه روونیده‌كه‌ینه‌وه:
ئەو کەسەی ناوی هاتووە، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه نه‌بووه له له‌شكره‌كه‌مان و نه له دوور‌و نه له‌نزیك په‌یوه‌ندی به له‌شكره‌كه‌مانه‌وه نیه، ئەو كەسە لە ساڵی 2012 لەكاتی شەڕی سووریا، وەك ھه‌زاران په‌نابه‌رى دیكەی سووریا، له هه‌موو پێكھاتە نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیەكانەوە به (كورد و عه‌ره‌ب و موسڵمان و مه‌سیحى)، لەگەڵ خێزانەكەی وەك پەنابەر رووی كردووەتە ھەرێمی كوردستان، دواتر چووەتە توركیا و لەوێ نیشتەجێ بووە و نەگەڕاوەتەوە.
ھێزەكەمان وەك ھێزێكی كوردستانی دامەزراوە بۆ بەرگریكردن لە گەل و خاكی كوردستانی پیرۆز، بەرامبەر ھەر دوژمن و تیرۆرستێك و ھەر جۆرە تیرۆرێك. به‌ر له هه‌مووشیان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كاره تیرۆستییه‌كانى رێكخراوى تیرۆرستى داعش. لە ھەمانكاتدا رێز لە رێبازی ھەموو گەلە چارەنووسسازەكان دەگرێت. رێزی تایبەت لە گەلی لیبیا دەگرین و ھەوڵی كەسانی نەفەسنزم شەرمەزار دەكەین، كە دەیانەوێت ناوی ئێمە بە ھەندێك لایەنەوە گرێ بدەن.
ئێمەی کورد رێز لە گەلی لیبیا دەگرین، هەروەها هەوڵی هەندێک لایەن پرۆتستۆ دەکەین ناوی هێزەکانمان بلکێنێن بەناوی هەندێک هێزەوە لە هەندێک ناوچە دەجەنگن پەیوەندی بەوانەوە نییە.
![1](/sites/default/files/inline-images/TYUI%20%281%29.jpg)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.