هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق میــــوزیکی "گێــــــژاو" بڵاوكرده‌وه کهكارێکی میوزیکییە بە هۆی نالەباری و ناسەقامگیری جیهانەوە بە دەستی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە ئەم ناوەی لە خۆ گرت و پێناسەیەکە بۆ ئێستای ژیان.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤیدا هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق راگه‌یاند:
بێگومان جیهان بە گشتی لە گێژاوێکی مەترسیدارە دەبێ وریایی بارودۆخەکە بین و بە وریاییەوە مامەڵە بکەین هیواخوازم جیهان بە گشتی و میلەتی کورد بە تایبەتی بە کەمترین زەرەر و زیان لێی دەرباز بێت،ئەم کارەم "گێــــــژاو" ئاوازی خۆمە و مەقامەکەی بەیاتە و بە ئامێری (نەیی هندی)ژەنراوە .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند" هونەر کاتێک تێکەڵی ڕوح دەبێ هیچ بەربەستێک ناتوانێ ئیفلیجی بکات و ڕایگرێ بەردەوام بونم لە هونەر خۆنەویستانەیە و بۆتە گرنگترین بەشی ژیان
هونەرمەند ناکرێ بەس عاشقی بینین و بۆنکردنی گووڵ بێت هەڵبەتە دەبێ بۆ خۆشی باخەوانێکی لێهاتوو و شارەزا بێت بۆ ئەوەی گووڵی جوان و بێگەرد و ناوازە پێشکەشی خەڵکی بکات بۆ ئارامی ڕوح و گیان .
له كۆتاییدا گوتی:ئەم کارە میوزیکی یە لە ستۆدیۆ خنجیلانەکەی ڕەوێنی کوڕم لە ماڵەوە بەرهەم هاتووە کاری مونتاژ و دەنگیش بە هەمان شێوە لە ماڵەوە ڕێکخراوە له‌گه‌ل هونهرمندی زور خوشه ویست کاکه (بافل سهرهنگ) ئه‌میش به‌هه‌مان شێوا له مالهوا كاری مونتاژی بۆكردوه ، بۆ ڤیدیۆ کلیپەکەش توانیومانە سوود لە ئەرشیفی کلیپە کۆنەکان وەرگرین کە پێشتر بە کار نەهاتووە، له ( ستۆدیۆی یاد میدیایە) له ولاتى هولاندا جێبه‌جێكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.