دوێنێ رووسیا نزیكه‌ی ٥٠ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی خاڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی كرد له قه‌زای قامشلۆ سەربە پارێزگای حەسەکە باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه.
دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له‌لایه‌ن توركیاوه له رۆژهه‌ڵاتی فورات، رووسیا به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی سه‌ربازی خۆی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كاروانێكی سه‌ربازی رووسیا كه له نزیكه‌ی ٥٠ ئۆتۆمبێل پێكهاتبوون دوێنێ له قه‌زای عه‌ین عیسا سەربە پارێزگای ره‌ققه‌وه به‌ڕێ كه‌وتن و دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتنه ناحیه‌ی ته‌ل ته‌مر كه هاوسێی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی كانی ئاشتی-یه، به‌ره‌و شارۆچكه‌ی قامشلۆ ئاراسته‌یان گرت.
كاروانه‌كه كه له ئۆتۆمبێلی گولـله‌نه‌بڕ، زرێپۆش و تانك پێكهاتبوون له بنكه‌ی سه‌ربازیی رووسیا له فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆ كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی قامشلۆ جێگیر كران.
رووسیا كه دوای ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی خانووه ئاماده‌كراوه‌كانی له خاڵه سه‌ربازییه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی قامشلۆ زیاتر كردوون، به‌ر له ره‌وانه‌كردنی كاروانه‌كه‌ی دوێنێ به‌لانیكه‌م به ٢٠٠ سه‌رباز، ده‌یان زرێپۆش و تانك و شه‌ش فڕۆكه‌ی سه‌ربازی نمایشی ده‌كرد له ناوچه‌كه. ئه‌و به‌رپرسه باڵا سه‌ربازییه رووسییانه‌ی له خاڵه‌كه ئه‌ركدارن له‌و ڤێلایانه‌دا ده‌ژین كه له ناوچه‌كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووە.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ره‌وانه‌كردنی ئه‌م هێزه‌ی رووسیا به‌مه‌به‌ستی گوشار خستنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا بێت له كێڵگه‌ی نه‌وتی رومه‌یلان رۆژهه‌ڵاتی قامشلۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.