Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 17:19

سوختەخانە

لەچەشنی قوتابخانەیەکی بچووک  دەرسی فێری مندڵان کردوە
کوردستان TV
100%

ئەگەرباسی مێژووی خوێندن وخوێندەواری بکەین،لەشاری هەولێر،نابێ ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی لەبیربکەین.

سوختەخانە، مەلا لەماڵەوە لەچەشنی قوتابخانەیەکی بچووک دەرسی فێری مندڵان کردوە، یەکێک لەو سوختەخانانە لەماڵی مامۆستا مەلا (حکیم داود) کەماڵەکەی لەگەڕەکی خانەقا(سی پارەوجزوعەمەوتەبارەک)یان دەخوێند،بەیانیان چێشتنگایەکی زوو منداڵەکان ڕوویان لەماڵی مامۆستا دەکرد،ئەوان لەماڵی مامۆستا بەشێوەیەک دادەنیشتن ڕوویان لەدیوار دەکرد، پشتیان لەمامۆستادەکرد،مامۆستاش بەدەستێک کتێبی وبەەستەکەی تر شلکە دارێکی لەدەست بوو،ئەگەر هەر سوختەیەک لاساری بکردبووایە ئەواناوملانی گەرم ەکردوە،ئەگەر لەدەرسیش دوابکەوتوبانە ،ئەوا لەفەلاقەدەدران،بێ ئێوەی باوکی سوختە قەڵس بووایە،سەرەمانگیش هەریەکەو چوار پەنجایان بۆمامۆستا دەبرد،هەندێ جاریش کەوا سوختە دەگەیشە کۆتایی وەک(یمنعون الماعون) جلی مامۆستای دژوونە، بینە قالبەک سابوونە.
(انە کان توابا)مریشکە ڕەشە لۆمامۆستای کەبابە.
پاش ختمکردنی قورانی پیرۆز،دەستیان دەکرد بەخوێندنی کتێبی(ئەحمدیە) پاش ئەوکتێبە سووختە دەچووە پلەی فەقێ،ئەوکاتە دەچووە لای مامۆستایەکی ئاینی تر.

ن /بكركاكۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.