ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بە نووسراوێک كە ئاراستەی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی کردووە، ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه ئازاد کراون به ده‌سته‌به‌ری و هه‌روه‌ها ئه‌و زیندانیانه‌ی كه حوكمدراون و به ئازادكردنی به مه‌رج، ناردووە.
له نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه هاتووه" دوا به دوای هه‌ردوو نووسراومان ژماره (فق له 28/3/2020) و (فق له 5/4/2020) ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه ئازادكراون به ده‌سته‌به‌ری (كفاله) له سنوری هه‌رچوار سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك-گه‌رمیان) و هه‌روه‌ها ئاماری ئازادكردنی به مه‌رج (الافراج الشرگی) ئه‌و زیندانیانه‌ی (محكوم) كه له چاكسازییه‌كانی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆكن، له رۆژانی (30/3/2020 تاوه‌كو 5/4/2020) بۆتان ده‌نێرین".
ئەنجوومەنی دادوەری رایگەیاندووە کە پرۆسه‌ی به‌ردانی راگیراوان و ئازادكردنی به مه‌رج به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو ده‌كرێته‌وه.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجوومەنەکە كۆی گشتی ئازادكردنی گیراوه‌كان و به‌ردانی به مه‌رج له هه‌ر چوار دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم 1474 كه‌سن کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:-
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 812 گیراو، ئازادكراون و له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به مه‌رج 26 كه‌سه.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی 440 گیراو ئازاد كراون و له‌و ژماره‌یه به‌ردانی به‌مه‌رج 12 كه‌سه.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك ژماره‌ی ئازادكردنی گیراوه‌كان 170 كه‌سه و 30 كه‌سیان به‌ردانی به مه‌رجه.
له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان 21 راگیرا‌و ئازاد كراون له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌وجه‌وان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.