زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان به‌شێوه‌ی جیا جیا هاوڵاتیان له نه‌خۆشی كۆڕۆنا ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له تووشبوون له نه‌خۆشی كۆڕۆنا.
یه‌كێك له‌و گۆرانی بێژانه‌ی كه زۆر كه‌م له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت گۆرانیبێژو هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب و جیهان، "فه‌یروز"ه له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا، له‌خوا ده‌پارێته‌وه كه مرۆڤایه‌تی له به‌ڵای كۆرۆنا بپارێزێت.
له گرته‌یه‌كی فیدیۆیدا كه كه‌ناڵی ( ئه‌لعه‌ره‌بییه حه‌ده‌س ) بۆی تۆمار كردووه، "فه‌یروز " كتێبێكی پیرۆزی به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌پاڕێته‌وه بۆ مرۆڤایه‌تی كه له به‌ڵای ڤایرۆسی كۆرۆنا بیپارێزێت.
ژێده‌ر/ ئه‌لعه‌ره‌بییه حه‌ده‌س
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.