Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:35

جیهان و کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری رابردوودا

241 هەزارو 630 شەش سەدو سی كەس لە جیهان چاك بوونەتەوە
جیهان و كۆرۆنا لە 24 كاتژمێری رابردوودا
کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارەكانی ئەمڕۆ بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان ، ئەوانەی كە تووشی ئەو پەتایە بوونە گەیشتە 1 ملیۆن و 159 هەزارو 953 نۆسەدو پەنجاو سێ كەس . ئەوانەی چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 241 هەزارو 630 شەش سەدو سی كەس و ئەوانەشی مردوون گەیشتوونەتە 62 شەست و دوو هەزارو 399 سێ سەدو نەوەت و نۆ كەس .

وڵاتانی جیهان هەوڵ دەدەن كۆنترۆڵی بارودۆخەكە بكەن بە دۆزینەوەی چارەسەری پەتاكە كە زیاتر لە 241 هەزار كەس چاكبوونەتەوە .

بەشێك لە هەواڵەكان و ژمارەی قوربانیان و تووشبوانی ئەو ڤایرۆسە لە جیهان لە 24 كاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەیە

وەزارەتی تەندروستی ئیمارات : 17 حالەتی چاكبوونەوە و 241 تووشبووی نوێ و 1 حالەتی مردن .

مەغریب : 14 حالەتی تووشبونی نوێ و بەوەش ژمارەی تووشبوان گەیشتە 858

هۆلەندا : ژمارەی مردن گەیشتە 1651 دوای تۆماركردنی 164 كەس لە 24 كاتژمێری رابردوو

ئیسپانیا : ژمارەی تووشبووان گەیشتە 124.736 كەس ، ژمارەی قوربانیانیش گەیشتە 11.744 كەس .

ئێران: ژمارەی تووشبووان گەیشتە 55.743 كەس و ژمارەی مردنیش بۆ 3452 بەرز بۆوە .

عوممان : 25 حالەت تۆمار كران

بەریتانیا : ژمارەی قوربانیان بۆ 4313 كەس بەرز بۆوە .

سەنگافورا : 75 حالەتی نوێ تۆمار كران و ژمارەی تووشبوان گەیشتە 1189 كەس .

لوبنان : 12 حالەت تۆمار كران و ژمارەی تووشبوان بۆ 520 كەس بەرز بۆوە .

مالیزیا : 4 حالەتی مردن و 150 حالەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كران

چین : 19 حالەتی تووشبوون تۆمار كران

ئیسرائیل : ژمارەی مردن بۆ 41 كەس بەرز بۆوە و ژمارەی تووشبوانیش بۆ 7589 كەس .

هیندستان : ژمارەی مردووان بۆ 68 كەس بەرز بۆوە و تووشبوانیش بۆ 2902 كەس دوای تۆمار كردنی 601 حالەتی نوێ .

ئەندۆنوسیا : تۆماركردنی 10 حالەتی مردن بەمەش حالەتی مردن بۆ 191 كەس بەرز بۆوە .

روسیا : 582 حالەتی تووشبوون تۆمار كرا لە گەڵ 9 مردن بەمەش حالەتی تووشبوون بۆ 4731 كەس بەرز بۆوە لە گەڵ بەرز بوونەوەی مردن بۆ 43 كەس .

كوێت : یەكەم حالەتی مردن تۆمار كرا

میسر : 120 حالەتی تووشبوونی راگەیاند بەمەش حالەتەكانی تووشبوون بۆ 985 كەس بەرز بۆوە .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.