نزیكی كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی مامۆستایانی شاری سلێمانی، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا كوڕێك باوكی و دایكی و دوو برای خۆی كوشت و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی خێزانه‌كه‌شی بریندار كرد.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین: به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ڕوویداوه.
هه‌روه‌ا ڕایگه‌یاند: هێزێكی زۆری ئه‌منی له گه‌ڕه‌كه‌كه بڵاوه‌ی پێكراوه و ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گوازراونه‌ته‌وه و برینداره‌كتنیش گه‌ێندراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه تۆمه‌تبار ڕایكردووه و كه‌مێكیش به‌ر له ئێستا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.