Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 21:06

قەدەغەی هاتووچۆ سەنتەری قەزاو ناحیەکانیش دەگرێتەوە

چەند بڕیارێک لە قائیمقامیەتی چۆمان
کوردستان TV
100%


شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی 18/3/2020 لە دیوانی قائیمقامیەتمان کۆبوونەوەیەکی لایەنە پەیوەندارەکان سەبارەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، قائیمقامیەتی قەزای چۆمان ڕایگەیاند: بەمەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی کارگێڕی پارێزگای هەولێر ژمارە 349 لە 18/3/2020 سەبارەت بە نوێکردنەوەی قەدەخەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری پارێزگای هەولێر، لەشەوی چوارشەممە ڕێکەوتی 18/3/2020 لە دیوانی قائیمقامیەتمان کۆبوونەوەیەکی لایەنە پەیوەندارەکان سەبارەت بە خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەچوو و ئەو بڕیارانەی نووسراوی پارێزگای هەولێر پەسند کران و دەچنە بواری جێبەجێکردن.

1_ لەڕۆژی پێنچشەمە 2020 /19/3 تا 2020 /23/3 بڕیاری قەدەخەکردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە قەزاکەمان و هەرچوار ناحیەکان و سەنتەری قەزا لەگەڵ گوندەکان و بە پێچەوانەش لە ناحیەکان و گوندەکان بۆ سەنتەری قەزاکەمان ڕادەگیرێت.

2_ ئەو هاووڵاتیانەی کە کاری زۆر گرنگیان هەیە و دەیانەوێت لەنێوان قەزاکان و ناحیەکانی پارێزگای هەولێر هاتوچۆ بکەن، لەنێوان کاتژمێر 12ی شەو تا 5ی بەیانی ڕێگەیان پێدەدرێت.

3_ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هێنانی کەلوپەلی خۆراک و سەوزە و میوە و سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەکانی شارەوانی و تەندروستی ڕێگەیان پێدەدرێت.

4_ جگە لە سوپەرمارکێت و مۆڵ و دوکانەکانی سەوزە و میوە، هیچ دوکانێکی دیکە مۆڵەتی کردنەوەیان پێنادرێت.

5_داوا لەهەموو هاووڵاتیانی سەنتەری قەزاکەمان دەکەین پابەندی ڕێنماییەکان بن تا بتوانین لەچوارچێوەی بەرنامەی خۆپارێزیدا سەرکەوتووبین.

بۆ پەیوەندیکردن بەلێژنەی ئابوری قەزای چۆمان، ئەم ژمارانە لە خزمەت هاووڵاتیان دەبن.
07828338278 07504073772

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.