Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:43

تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەبووم

دۆخی تەندرووستیم زۆر باشەو نیگەرانی من مەبن
کوردستان TV
100%

پاش ئەوەی دەنگۆی تووشبوونی ژمارەیەك ئەكتەرو گۆرانیبێژ بە پەتای كۆڤید بڵاوبوەوە لەناویاندائەستێرەی سینەمایی و یاریزانی بەناوبانگی هونەری بەرگری جاكی شانی تێداوو، شان بە وێنەیەكی خۆی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە.
لە وەڵامی بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانەدا، جاكی چان هاوپێچ لەگەڵ وێنەیەكی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە هەوادارانی راگەیاندوە" دۆخی تەندرووستیم زۆر باشەو نیگەرانی من مەبن، من لە كەرەنتینەدا نیم".
لە سەرەتای مانگی شوباتدا هەریەك لە جاكی چان، ئێریك تسانگی ئەكتەر و ئاڵان تامی گۆرانیبێژ لە گرتە ڤیدیۆییەكدا دەركەوتن، كە سەرجەمیان پێكەوە لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەری پۆلیس لە شاری هۆنگ كۆنگ لە ئاهەنگی خانەنشینكردنی ئەفسەرێكدان، لە 21 ی شوباتیش ناوەندی پۆلیسی هۆنگكۆنك توشبونی 59 ئەفسەری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، كە هەمویان لەو ئاهەنگەدا بەشداربوون.
پاش راگەیاندنی هەواڵەكە لەلایەن ناوەندی پۆلیسی هۆنگ كۆنگەوە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە شێوەیەكی بەربڵاو دەنگۆی تووشبوونی جاكی چان و هاوڕێكانی بە پەتای كۆڤید 19 بڵاوبوەوە، بەوپێیەی لە هەمان ئاهەنگدا بوون سەرجەمیان لەئێستادا لە كەرەنتینەدان و چاودێری تەندروستیان دەكرێت.

ژێده‌ر/ زری كرمانجی

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.