هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌مید حه‌لاق نوێترین كلیپی خۆی به ناوی "كاتێك هه‌ناسه جیاكان ئاوێته ده‌بن" بڵاوكرده‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌مید حه‌لاق رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ كاك (بافل سهرهنگ) له (ستودیوی یادمیدیا) به ستایلێكی زۆر جیاواز و كلیپێكی نوێمان به‌ناوی (هه‌ناسه جیاكان ئاوێته ده‌بن) نوێ بڵاوكرده‌وه ،كه‌كارێكی موزیكییه له نێوان چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كولتورێكی جیاواز پێكهاتووه ، له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (بافڵ سه‌رهه‌نگ)ه.
هه‌ره‌ها گووتی: ئاوازی ئه‌م پارچه موزیكه فولكلۆری هه‌ورامییه قبوڵكردنی موزیكی هه‌ورامی له لایه‌ن هاوڕێ موزیك ژهنهكانمهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیك بوون له هونه‌ری ئه‌فریقی و ئاسانكاریه‌ك بۆ كاره‌كه
بێگومان هه‌موو كارێك پێویستی به بوودجه و به كات هه‌یه ئینجا به توانا و خۆشه‌ویستی بۆ كاره‌كه من وه‌ك كوردێك هه‌تا ئێستا چه‌ند كارێكی ڤیدیۆ كلیپم به‌رهه‌م هێناوه هه‌موو ئه‌م كارانه‌م ئه‌نجامم داوه له رێگه‌ی كاركردنم له چێشتخانه‌یه‌ك كه كاری تیادهكهم بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره هونه‌رییه‌كانم ،كه‌م تا زۆر توانیومه ڕاستگۆی له كاره‌كانم بوونی هه‌بێ.
له كۆتایدا هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌لاق گووتی:" له‌م كارمدا به پێویستم زانی كه جل و به‌رگی سپی بپۆشم ، چونكه ره‌نگی سپی ئاماژه‌یه بۆ ئاشتی بۆ ئه‌وه‌ی بچرپێنم به گوێی هه‌مو دوونیا ن كه میله‌تی كورد گه‌لێكی ئاشتی خوازه هه‌میشه حه‌ز له ئاشتی ده‌كات به خۆشحاڵییه‌وه كه توانیومه تائێستا به‌شداری چه‌ند كۆنسێرت و فیستیڤاڵێكی نێو ده‌وڵه‌تیش بكه‌م ، هیودارم ئه‌م كاره‌شم به‌دڵی بینه‌ران و گوێ‌گران بێت".
شایانی باسه بۆ یه‌كه‌مین جاره ئامێری "كۆرا" له‌گه‌ڵ ئامێرێكی كوردی به كاردێت كه ئامێرێكی ئه‌فریقییه هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كان بریتیین له هه‌ریه‌ك له:
كاروان حه‌مید حه‌لاق به ئامێری شمشاڵ و باڵه‌بان له گه‌ڵ مه‌قام ، خانمه هونه‌رمه‌ند "دیمفی پێتهرس" به ئامێری كۆرا و خوێندنی ئۆپێرا، له‌گه‌ڵ گرووپی دانس و موزیكی ئه‌فریكی به سه‌رپه‌رشتی "كۆڵاو" به‌شدارن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.