ئاژانسی "سپۆتنیک"ی ڕووسی بلاوى كرده‌وه، كه 10 ئەندامی پەرلەمانی عێراق دواى ئه‌وه‌ى پشکنینیان لە تاقیگەی تەندروستیی ناوەندی لە پارێزگای بەغدا بۆ کراوە، ده‌ركه‌وتووه كه تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
له‌م باره‌وه په‌رله‌مانتارێكى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كردووه، به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌یاندووه" ئەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون، پەرلەمانتاری نزیک لە میلیشیاكانى حه‌شدو کەسایەتییە شیعییەکانی سەر بە ئێرانن.
تێزانین تاوەکو ئێستا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لە بارەی تووشبوون یان تووش نه‌بوونى ئەو پەرلەمانتارانە، له لایه‌ن به‌رپرسانى ته‌ندروستى عێراق بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.