سوپای عێراق رایگه‌یاند كه 39 چه‌كداری سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كوشتووه كه دوانیان سه‌ركرده‌بوون له رێكخراوه‌كه‌دا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه سوپای عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هێزه‌كانی دژه تیرۆر به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژبه رێكخراوی داعش، ئۆپه‌راسیۆنێكیان دژبه پاشماوه‌كانی داعش له چیای خانوكه له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه پشت به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان بۆ به‌ئامانجكردنی گرووپه تیرۆریستییه‌كان ئه‌نجامدراوه كه له‌و ناوچه خۆیان حه‌شارداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ماوه‌ی 10 كاتژمێری خایاندووه و له‌میانیدا، 39 چه‌كداری سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كوژراون كه دوانیان سه‌ركرده بوون له رێكخراوه‌كه‌دا، بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌یان ئاشكرا بكرێت.
ژێده‌ر/ سۆمه‌رییه + ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.