بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، خانەوادەی مەسعود رەحمان رەحیم و مستەفا عەزیز وەلی
دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی دوو پێشمەرگەی دڵسۆزی كوردستان و فەرماندەی گەرمیان (مەسعود رەحمان رەحیم و مستەفا عەزیز وەلی) كە بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆەوە گیانیان سپارد.
سەرەخۆشی لە هەردوو خانەوادەی بەڕێز دەكەین، هاوخەمی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتانین و خودای دلۆڤان دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و رۆحی هەردوو پێشمەرگەی كۆچكردوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتیان شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
بارهگای بارزانی
٢٢ـی ٢ـی ٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.