به‌م شێوه‌یه‌ش بوونی كاریكاتێر له رۆژنامه‌گه‌ریدا جێبه‌جێكردنی چه‌ند ئامانجێكی دیاریكراوی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، به به‌كارهێنانی چه‌ند ئامرازێكی دیاریكراو له‌وانه ئامرازی ده‌ربڕینی ئه‌ده‌بی(توانج یان هه‌ندێك جار ده‌قێكی ئه‌ده‌بی درێژ)، ئه‌مه‌ش هیچ له گرنگی نیگاری كاریكاتێری كه‌م ناكاته‌وه، ده‌قی گالتهجاڕیش پێویستی به به‌هره و كارزانی كه‌متر نیه له به‌هره و كارزانی پێویست له نیگارێكی شێوه‌كاری گاڵته‌جاڕیدا، كه‌واته سه‌ركه‌وتنی نیگاری كاریكاتێری یان دابه‌زینی ئاسته‌كه‌ی، په‌یوه‌ست نیه به بوونی یان نه‌بوونی توانج یان ده‌قێكی ئه‌ده‌بی تێیدا، به‌ڵكو زۆرێك له‌و كاریكاتێرانه‌ی كه به‌تاڵن له هه‌ر توانج و ده‌قێك، كه‌چی سه‌ركه‌وتووش نین، چونكه ناگه‌نه ئاستی پێویست له گاڵته‌جاڕیدا، بهدهنگهوهچوونێكی گاڵته‌جاڕ یان كۆمیدیایی له‌لایه‌ن بینه‌ره‌وه به‌ده‌ست ناهێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به كارزانیهكی شێوه‌كاری به‌رزیشه‌وه جێبهجێكرابن، بنهڕهتهكه له كاریكاتێردا گاڵته‌جاڕییه، ئه‌گه‌ر گاڵته‌جاڕیش وونبوو كاریكاتێریش وون ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ده‌قی ئه‌ده‌بیش له كاریكاتێردا جێبه‌جێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بوونی هه‌بوو، كاتێك هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست بیروڕای وابوو كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی خه‌ڵكی، پێویستی به ده‌قی ئه‌ده‌بیه له كاریكاتێره‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش كه‌موكوڕی نیه، به‌ڵكو كارزانیه له دوو جۆر له هونه‌ره گاڵتهجاڕییهكاندا، گاڵته‌جاڕی شێوه‌كاری و گاڵته‌جاڕی ئه‌ده‌بی، گرنگ ئه‌وه‌یه كه كاریكاتێریست ده‌قی گونجاو و داواكراو و سه‌ركه‌وتوو هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌قه ته‌نیا تێئاخنین بێت یان شیكردنه‌وه‌ی وێنه‌كه بێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه گۆچانه، و ئه‌و گۆچانه‌ش ئه‌ركی داواكراوی خۆی جێبه‌جێ ناكات.
سه‌باره‌ت به تاوانباركردنه گشتیه‌كه و دیدگا لووت بهرزییهكهش به‌رانبه‌ر به ئه‌ده‌بی گاڵته‌جاڕ، پێمان وایه ڕاست نیه، چونكه هه‌موو هونه‌ره‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌یه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌ده‌بی گاڵته‌جاڕ هونه‌ری شێوه‌كاری به‌كارهێنا، هونه‌ری شێوه‌كاری گاڵته‌جاڕیش پێویست بوو ئه‌ده‌ب به‌كاربهێنێت. ئایا ده‌توانرێت بگوترێت نیگاره گاڵتهجارهكانی هاوپێچ، دارهشهقهی كاره ئه‌ده‌بیه‌كانی (سێرڤانتس) و (گوگۆل) و (دانتێ) و (به‌لزاك) و ئه‌وانی تر بوون؟ به دڵنیاییه‌وه نه‌خێر.
به‌ڵكو كاره‌كانی ئه‌و ئه‌دیبانه پاڵنه‌رێك بوون بۆ هونه‌ری كاریكاتێر خۆی، و به‌بێ نیگاره هاوپێچهكانیش ده‌گه‌یشتنه جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام ئه‌و نیگارانه‌یان به‌كارهێنا بۆ كاریگهرتركردنی زیاتری ناوه‌ڕۆكه كۆمیدیاییهكهیان، هه‌مان قسه‌ش له‌سه‌ر كاریكاتێر جێبه‌جێ ده‌كرێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و نیگاره كاریكاتێریهی كه واز له ده‌قی ئه‌ده‌بی دێنێت، لێهاتوویه‌كی به‌رزه و له به‌ری پێشه‌وه‌یه له نێو نیگاره كاریكاتێریه‌كانی تردا، چونكه بێجگه له پشت به‌ستنی به تاكه ئامرازێكی ڕادهربڕ، ئه‌ویش شێوه‌كارییه، له هه‌مان كاتدا خاوه‌ن جه‌ماوه‌رییه‌كی فراوانتره، كه ده‌توانێت بگاته زۆرترین چین و توێژه‌كانی خه‌ڵك به جیاوازی زمانهكانیانهوه، ده‌رئه‌نجام جیهانیه، ئه‌گه‌ر ملكه‌چی چه‌ندین ره‌چاوكردنی تر بوو، وه‌كو پێكهاته‌ی ده‌روونی گشتی لای هه‌موو خه‌ڵك، و پشت نه‌به‌ستنی به خه‌سڵه‌ته كولتوورییه نا تێگه‌یشتووه‌كان لای خه‌ڵكانی تره‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشته پله‌ی جیهانیش، ئه‌وا له هه‌موو نێوه‌ند و چینه‌كانی خه‌ڵكی یه‌ك وڵات‌دا تێیده‌گه‌ن، و توانای گه‌یشتنی هه‌یه ته‌نانه‌ت به توێژه نه‌خوێنده‌واره‌كانیش.
كاتێك به‌رگری له‌بوونی ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌كه‌ین له نیگاری كاریكاتێریدا، مانای هێرشكردنمان بۆ سه‌ر كاریكاتێری خاڵی له ده‌قی ئه‌ده‌بی نیه، مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كه جیاوازیان نیه، ئه‌گه‌ر ده‌قێكی خاوه‌ن بونیاتێكی گاڵته‌جاڕی پوخت بوو، له‌لایه‌نی كاریگهرییهوهش نه‌ك له‌لایه‌نی بێ ده‌سه‌ڵاتی شاره‌زایانه جێبه‌جێكرابوو، ئه‌مه‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێت دیاری بكات به‌بێ كۆششێكی تایبه‌ت، ده‌نا ده‌قی ئه‌ده‌بی لاواز نابێته گۆچانێك، كاریكاتێره‌كه خۆی له‌سه‌ردا ڕاگرێت، به‌ڵكو ده‌بێته بارگرانیهك له‌سه‌ر پشتی كاریكاتێره‌كه.
كاریكاتێری برسێتی له كاتی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌مریكادا، دهزگایهگی خێرخوازی یارمه‌تی به‌سه‌ر كرێكاره بێكاره‌كان دابه‌ش ده‌كات، یه‌كێك له كاره‌كانی جۆن تێنیل 1862.
ئا/ هه‌ندرێن خۆشناو
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.