له‌شاری هه‌ولێر گۆرانیبێژێكی لوبنانی ئاهه‌نگی رۆژی خۆشه‌ویستی سازكرد له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌كانی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی به‌رێوه‌چوو.
خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر، له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی له‌شاری هه‌ولێر ئاهه‌نگی رۆژی خۆشه‌ویستی كرده‌وه، كه له هۆڵی لۆكس ئه‌نجامدرا، تێیدا چه‌ندین گۆرانی رۆمانسیه‌ت كه تایبه‌ت بوون به‌و رۆژه به هاوكاری مایسترۆ كه‌میل و تیپه مۆسیقاییهكهی گۆته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆرانی به شێوه‌زاری عێراقی و به زمانی كوردی چڕی>
هه‌روه‌ها هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی و عه‌ره‌بی و لوبنانی له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كانی به‌رێوه‌چوو.
حه‌سنا مه‌ته‌ر له‌و شه‌وه تایبه‌ته‌دا به كراسێكی درێژی ره‌نگ گوڵی ده‌ركه‌وت كه له دیزاینی هونه‌رمه‌ند نورا بوو، پرچ چاككردن و مهكئهپیش به‌شێوه‌یه‌كی جوان بۆی رێكخرا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.