Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 08:52

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی به‌شیر خه‌لیل ئاغا قاییدی ده‌کات

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا
کوردستان TV
#7
100%

له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا باره‌گاى بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی به‌شیر خه‌لیل ئاغا قاییدی ده‌كات

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی به‌شیر خه‌لیل ئاغا قاییدی

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و تێكۆشه‌ری دڵسۆز، كه‌سایه‌تیی ناوداری جڤاكی ئێزدییان، به‌شیر خه‌لیل حسێن ئاغا قاییدیمان پێگه‌یشت، كه‌ به‌ نه‌خۆشی له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و خزم و كه‌سوكار و سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی كوچكردوو و خوشك و برایانی ئێزدی ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین گیانی كاك به‌شیر بخاته‌ به‌ر دلۆڤانیی خۆی و سه‌بر و ئارامییش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

باره‌گای بارزانی

١٦ـی٢ـی ٢٠٢٠

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.