شاعیر و رۆمان نووس و چیرۆك نووس خاتوو (نارین عومه‌ر) دووخه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی له پێشبركێیه‌كی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی به‌ده‌ست هێنا.
خاتوو (نارین عومه‌ر) به‌شداری دوو پێشبركێی بۆ داهێنانی ئه‌ده‌بی كردبوو توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، كاتێ توانی له رێگه‌ی چیرۆكێكی خۆی له ژێر ناوی "چارێكه ساعتێك" به‌شدار بوو له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ری خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێبه‌خشرا.
هه‌رله‌م دووایهشدا خاتوو (نارین عومه‌ر)ی شاعیر له پێشبڕكێیه‌كی تایبه‌ت به رۆمانی عه‌ره‌بی كه له‌لایه‌ن خانه‌ی وشه بۆ بڵاوكردنهوهودابهش كردن له وڵاتی جه‌زائر راكێكخرابوو توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت كاتێ له‌رێگه‌ی رۆمانی (چرپه‌كانی یاده‌وه‌ری) به‌شداری له‌و پێشبركییهی كردبوو.
پێشبركێی چیرۆكی كورت..
(دیداری نیل بۆ داهێنانی ئه‌ده‌بی) بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و دابه‌شكردن نووسه‌ری میسڕی(حوسام عه‌زام) سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت ، پێشبركێی چیرۆكی سازكرد یه‌كێك له‌و به‌شدار بووانه خاتوو "نارین عومه‌ر" له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له چیرۆك نووسانی تری عه‌ره‌ب ، توانی خه‌ڵاتی باشترین چیرۆك وه‌ربگرێت.
خاتوو (نارین عومه‌ر)ی رۆمان نووس و شاعیری كورد خه‌ڵكی رۆژ ئاوای كوردستانه ئێستا له یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌وروپا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات له‌رێگه‌ی رۆمانی(چرپه‌كانی یاده‌وه‌ری) به‌شداری له پێشبركێی رۆمانی عه‌ره‌بی كرد كه‌له‌لایه‌ن خانه‌ی وشه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و دابه‌ش كردن ساز كرا بوو ، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
شایانی باسه خانه‌ی وشه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌و دابه‌ش كردن له وڵاتی جه‌زائر ، له‌لایه‌ن نووسه‌ر و رۆمان نووس خاتوو "خه‌دیجه بوسوف" به‌رێوه ده‌بردرێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.