بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بەڕێز، بارزان لوقمان چەمچەماڵی بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگە و هونەرمەندی دیار (لوقمان چەمچەماڵی)ـی باوكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
هاوبەشی خەمی خانەوادە بەڕێزەكەتانین و سەرەخۆشی لەئێوە و كەسوكار و خزم و دۆست و هونەرمەندانی كوردستان دەكەین. خودای دلۆڤان ئارامی و دڵنەوایی بە ئێوە ببەخشێت و باوكی رەحمەتیتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
13ـی2ـی2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.