له بیره‌وه‌ریی كۆچی دوایی ئه‌ستێره‌ی ڕۆژهه‌ڵات (ئوم كه‌لسوم) پێمان خۆشه باس له‌و هونه‌رمه‌ندانه بكه‌ین كه پاش مه‌رگی ئه‌و ڕۆڵی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌یان بینیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه و به دانپێدانانی هه‌ر هه‌موویان بینینی ئه‌و ڕۆڵه زۆر قورس و ناخۆش بووه بۆیان,
ئه‌وه‌تا خانمه هونه‌رمه‌ند (فیرده‌وس عه‌بدولحه‌مید) له فیلمی (كوكب الشرق)دا سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تیی (ئوم كه‌لسوم) ده‌ڵێت: ئه‌ستێره‌ی ڕۆژهه‌ڵات كارێزمایهكه و هه‌رگیز دووباره نابێته‌وه، ئه‌و خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی نموونه‌یی بوو، بۆیه هه‌ستم به ترسێك كرد كاتێك ڕۆڵی ئه‌وم گێڕا. هه‌روه‌ها خانمه هونه‌رمه‌ند (سابرین) ده‌ڵێ كاتێك به‌شداریم له زنجیره‌ی (ئوم كه‌لسوم) كرد و به‌وپه‌ڕی بڕواوه ڕۆڵی ئه‌وم بینی هه‌ستم به‌وه كرد، كه بارێكی قوورس به‌سه‌ر شانمه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خانمه هونه‌رمه‌ند (یاسه‌مین ڕه‌ئیس) ده‌ڵێت: من له زنجیره‌ی (العندلیب حكایه شعب) ڕۆڵی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌م بینی كه‌مێك هه‌ستم به ترس كرد، پاشان سووربوونم له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه وای كرد كه به‌سه‌ر ترسهكهمدا زاڵ بم، خانمه هونه‌رمه‌ندێكی دیكه به‌ناوی (مه‌روه ناجی) گوتی: كاتێك له زنجیره ته‌مسیلی (حسن الحیاه) به‌شداریم كرد زۆر هه‌ستم به خۆشحاڵی كرد له هه‌مان كاتیش هه‌ستم به كه‌مێك ترس كرد، چونكه بینین ڕۆڵی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ئاوا كه‌مێك قورس و دژواره، دوا جار خانمه هونه‌رمه‌ند (نه‌هله خه‌لیل) ده‌ڵێ له شانۆگه‌ریی (سیره الحب) توانیم ڕۆڵی ئه‌ستێره‌ی ڕۆژهه‌ڵات ببینم و دڵی هه‌موو لایه‌ك خۆش بكه‌م. دیاره زۆرێكی دیكه خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و ڕۆڵه داوه، ده‌بێ بگوترێ ئه‌ستێره‌ی ڕۆژهه‌ڵات (ئوم كه‌لسوم) ناوی ته‌واوی فاتیمه‌ی كچی سه‌ید ئیبراهیمی ئهلبلتاجییه و له ساڵی 1898 له‌دایك بووه و له 4 ی شوباتی ساڵێ 1975 به نه‌خۆشی مرد.
ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.