ن/محه‌مه‌د سه‌عید كورده
خانمه گۆرانیبێژی ده‌نگخۆش ئایشه‌شان خاوه‌ن ئه‌و ده‌نگه زیندووه‌یه كه هه‌رگیز له ڕه‌سه‌نایه‌تی ناكه‌وێ و هه‌میشه له بیر و هزری گه‌وره و بچو‌وكدا به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه و، به گه‌واهیی هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه هه‌رگیز پیر نابێت.
ئه‌مڕۆش 24 ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌و خاتوونه‌دا تێده‌په‌ڕێت. ئایشه‌شان ساڵی 1938 له دیاربه‌كر له‌دایك بووه و هه‌ر زوو به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و له‌گه‌ڵ به‌هره‌ی گۆرانی و موزیكدا تێكه‌ڵ بووه و له ماوه‌ی كاری هونه‌ریدا چه‌ندین گۆرانیی تۆمار كرووه له‌وانه ( دلۆ وه‌ز بمرم، لێ قه‌ده‌رێ، ببووره لێم نیشتمانم، لێ لێ بێمال، ده‌ردێ هه‌وێ) و چه‌ندین گۆرانیی دیكه، ئه‌وه‌ی كه جێگای سه‌رنجه هه‌موو ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه باسمان كردن له هه‌موو كات و سه‌رده‌مێكدا سه‌نگ و قورسایی خۆیان هه‌یه و به كاریگه‌رییه‌وه گوێیان لێ ده‌گیرێ و تێكه‌ڵ به هه‌ست و نه‌ستمان ده‌بێت.
ئایشه‌شان به‌هۆی زیره‌كی و دهنگهخۆشهكهیهوه بۆ ماوه‌یه‌ك له ڕادیۆی (دیلۆك-عه‌نتاب) كاری كردوه و به زمانی توركی گۆرانی گوتوه هه‌ر له‌و كاته‌شدا به زمانی كوردی گۆرانیی گوتوه، بۆیه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته به‌رزه‌وه هه‌ر زوو له ڕادیۆكه ده‌ریان كردوه و گرێبه‌سته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه، ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه به‌هۆی شاره‌زا بوون له زمانی ئه‌ڵمانی و هۆڵه‌ندی ناوبانگی به ئه‌وروپاش بڵاو بۆته‌وه، ئایشه‌شان به‌هۆی مردنی (شه‌هناز) ی كچیه‌وه تازیه‌بار ده‌بێ و به‌ناچاری بۆ ماوه‌یه‌ك له هونه‌ر و گۆرانیگوتن دوور كه‌وتۆته‌وه، هه‌ر بۆ مێژوو ده‌ڵێین ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده گۆرانی (وه‌رن وه‌رن پێشمه‌رگه) ی بۆ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال گووتوه، ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده ته‌مه‌نێكی دوور و درێژی له پێناو هونه‌ر به‌سه‌ر برد و توانی مێژووییه‌كی پرشنگدار تۆمار بكات، به‌ڵام به داخێكی زۆره‌وه له ڕۆژی 5 ی مانگی شوباتی ساڵی 1996 به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه ماڵئاویی لێكردین و هه‌موومانی جێهێشت، ئه‌وه‌ی جێگای خه‌مێكی گه‌وره بوو پێش مردنی وه‌سیه‌تی كردبوو ته‌رمه‌كه‌ی له‌زێدی له دایكبوونی بنێژرێ" كه‌چی خانه‌واده‌كه‌ی ڕێگایان نه‌دا ئه‌و وه‌سیه‌ته‌ی بێته دی و ته‌رمه‌كه‌یان له ئه‌زمیر به خاك سپارد.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.