هانی خانمه هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام، وێنه‌یه‌كی خۆی و كچه شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه بووه جێگه‌ی سه‌رنجی فانه‌كانی و زۆرترین كۆمێنت و لایكی بۆ كرا، به‌شی زۆری كۆمێنته‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه شێوه‌و رووخساری كچه‌كه‌ی زۆر به‌و ده‌چێ و هه‌ندێكیش وایان بۆ نوسیووه (ماشاالله چه‌ند به دایكی ده‌چێ).
هانی له شاره جوانه‌كه‌ی سنه ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به ژیان هه‌ڵێناوه‌و له ساڵی 2000 ه‌وه گۆرانی ده‌ڵێ و خاوه‌نی دوو ئه‌لبوومی گۆرانی و چه‌ند كۆنسیرتی تایبه‌ت به خۆیه‌تی له باشووری كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵی جیهانی كردووه، ئه‌و ماوه‌ی 16 ساڵه دوور له نیشتمانه‌كه‌ی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.