شه‌وی 2/3 ی مانگی شوباتی ساڵی 1999 هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان (سه‌ید ئه‌حمه‌د سه‌ید عه‌بدولكه‌ریم به‌رزنجی) به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی لێكردین، به‌له‌ده‌ستدانی ئه‌م مرۆڤه دڵسۆزه درزێكی گه‌وره كه‌وته نێو بزاڤی هونه‌ری میوزیكی كوردی.
هونه‌رمه‌ند (سه‌ید ئه‌حمه‌د) ساڵی1952 له‌بناری چیا سه‌ركه‌شه‌كه‌ی (قه‌ره‌چووغ)ی قه‌زای مه‌خموور چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه.هه‌ر له سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه هۆگری به‌هاری ده‌شتی قه‌راج و قاسپه‌ی كه‌وه‌كانی ( قه‌ره‌چووغ ) بووه، هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوونهتهههوێن و هۆكار بۆهونه‌رمه‌ند كه شه‌یدا و هۆگری مۆسیقا بێت،(سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی) ی هونه‌رمه‌ند ساڵی 1958 ده‌ست به خوێندن ده‌كات، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له مه‌خموور ته‌واو ده‌كات و ساڵی 1967 له خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت، له ماوه‌ی سێ ساڵی خوێندنی له خانه‌ی مامۆستایان رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێرێ له بواری مۆسیقادا،له‌پشووی هاوینه‌شدا كه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆمهخموور، به‌شداریی ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌وێی ده‌كرد، له ساڵی 1969 خانه‌ی مامۆستایان ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته سه‌رباز، دوای ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی ته‌واو ده‌كات، به مامۆستا داده‌مه‌زرێت‌و دوای خزمه‌تێكی كه‌م ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی قوتابخانه‌كان، هونه‌رمه‌ند هه‌رچه‌نده له شوێنی له دایكبوونی دوور بووه، به‌ڵام تا راده‌یه‌ك توانیویه‌تی به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور بكات، بۆ نموونه: له هه‌رسێ ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی ساڵانی 1971 ، 1972 ، 1973 ، كه له (بازارگه ) ، ( قه‌لاتی مه‌خموور ) ، ( دێی قه‌سران ) سازدران، به‌سێ ئاهه‌نگی مه‌زن ده‌ژمێردرێن له مێژووی ناوچه‌كه، سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنی له ئاهه‌نگه‌كانیدا ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له هاندانی لاوان بۆ به‌شداربوونیان له ئاهه‌نگه‌كان و فێربوونی ئامێره‌كانی مۆسیقا .
كاتكێش تیپی مۆسیقای شۆرش دروست ده‌بێت هونه‌رمه‌ند په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه ده‌كات، رۆڵی كاریگه‌ری تێدا ده‌گێرێ، له‌گه‌ڵ دروست بوونی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی ( سه‌ید ئه‌حمه‌د ) په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه ده‌كات و به‌شداری چالاكییه‌كانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ( تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ) یش وه‌ك مۆسیقا ژه‌نێكی كارامه‌و ئاواز دانهرێكی لێهاتوو چه‌ندین ئاواز و دابه‌شكردنی بۆ هونه‌رمه‌ندان داناوه له ساڵی 1983 ( تیپی كاوه ) ی دامه‌زراندووه وسه‌رۆكایه‌تی ئه‌م تیپه‌ی كردووه و چالاكی نواندووه له گشت ئاهه‌نگ و بۆنه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كۆمه‌ڵی به‌رهه‌می به پێزو بۆ هونه‌رمه‌ندان تۆمار ده‌كات، له ساڵی 1997 ده‌بێته سكرتێری تیپی ئۆكسترای كوردستان، هه‌وه‌ها ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان بووه، به هۆی لێهاتوویی و كارامه‌یی له ساڵی 1998 ده‌بێته بهرێهوهبهری كه‌له‌پووری میللیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی، هونه‌رمه‌ند هاوكاری زۆری لاوه تازه پێگه‌یشتووه‌كانی كردووه بۆ نموونه له ساڵی 1996 گۆرانی ( نازیلێ) ی بۆهونه‌رمه‌ند ( فاخیر نامق) ئاماده‌كردو ( تیپی مۆسیقای قه‌ره‌چووغ ) یش بۆی تۆماركرد.
هونه‌رمه‌ند له شاری هه‌ولێر دهژیاو له ساڵی 1978 ژنی هێنابوو، له‌یادی بیست ویه‌ك ساڵه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده مه‌زنه ده‌لێین گه‌ر به‌جه‌سته له‌لامان ونی به‌ڵام به‌رهه‌م و ئاوازه بهپێزهكانت هه‌ر به نه‌مری و به‌رزی ده‌مێنێته‌وه و ده‌بنه به‌شێكی هه‌ره زیندووی هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان، هه‌تا هه‌تایه نه‌وه‌كانی داهاتوو شانازی پێوه ده‌كه‌ن، لوتكه‌ی به‌رزی ( قه‌ره‌چووغ ) یش له‌م یاده سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ گیانی پاكت داده‌نوێنێت.
ن/ جه‌میل سنجاوی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.