پێنج هونه‌رمه‌ند كۆنسێرتێكی خێرخوازی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ تووشبوانی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ساز ده‌كه‌ن.
سبه‌ی سێشه‌ممه 2020/2/4، له رۆژی جیهانی به‌رنگار بوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌دا له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له هه‌ولێر كۆنسێرتێكی خێرخوارزی به به‌شداریی هونه‌رمه‌ندان (په‌یوه‌ند جاف، دیلانار یه‌ڵدز، هه‌ردی سه‌لامی، ڕۆمی هه‌ركی و ڕێبه‌ر دلشاد) به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه،چه‌ندین گۆرانی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان ده‌كه‌ن.
شایانی باسه كۆنسێرته‌كه كاتژمێر6,30 خولهك به‌ڕێوه ده‌چێت، نرخی بلیته‌كان دیاری نه‌كراوه، به‌شداربوو خۆی بڕی پاره‌ی بلیته‌كه دیاری ده‌كات.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.