یه‌كێكه له‌ئامێره موزیكیه‌كانی جۆری هارمۆنیكا، كه‌به‌شێوه‌ی ستوونی بهیهكبهستراو توانای ده‌رهێنانی تۆنه‌كانی ده‌نگی هه‌یه. ئه‌وئامێره تۆنهدهنگی قووڵ ونزم له پیلهكانی ژێر ده‌ستی چه‌پی ده‌رده‌چێت وبهسیستهمی پیانۆجێبهجێدهكرێت. ئامێری ئۆكردیۆن ساڵی 1822ز له‌لایه‌ن فریدریك بۆشمانهوه داهێنراوه.
زنجیری یاری منداڵان . CHILD TOYS
ناونیشانی ئه‌و سویتهیه كه موزیكزانی فه‌ره‌نسی (جۆرج بیزیت GEORGE BIZET )(1838- 1875 ز) له دوازده به‌شدا ساڵی 1871ز نووسیویه‌تی و بهپۆلێن وژماره‌ی 22.OP تۆماریكراوه.
پاش ماوه‌یه‌ك دانه‌ر پێنج به‌شی جیاكرده‌وه‌و سویتێكی تازه‌ی لێپیكهێنا، تاكو ئۆركێسترای سه‌مفۆنی بیژه‌نێت .
ئیكسرئهكسس XERXES
ناوی ئۆپێرایهكه له‌سێ به‌ش پێكهاتووه،له‌لایه‌ن موزیكزانی ئه‌لمانی(جۆرج فریدریك هاندل 1685-1759ز) نووسراوه، ئه‌و ئۆپێرایه ساڵی(1738ز)له له‌نده‌ن نمایشكراوه.
روداوه‌كانی ناوئه‌و پۆپێرایه له‌نیشتمانی كۆنی فارسی‌دا روویانداوه،ده‌قی دراماكهلهلایهن (MINATOمیناتۆ) نووسراوه،پاله‌وانی ئۆپێراكه ئه‌و دهسلاتدارو فه‌رمانڕه‌وایه فارسهیه كه‌سه‌ری سوڕماوه له هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك لهدووئافرهتهكان .
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: نایف شێخانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.