Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 14:15

بومەلەرزەیەکی دیکە باکووری کوردستانی هەژاند

بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر
کوردستان TV
#13
100%


كەمێك پێش ئێستا، بومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 5.1 پلە بە پێوەری رێختەر باكوری كوردستانی هەژاند.

به‌پێى زانیاریه‌كان بومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ پارێزگاى خه‌رپیتى باكورى كوردستانى ڕوویداوه‌ و ناوه‌نى ئه‌و شاره‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ى بووه‌.

به‌ گوێره‌ی ناوه‌ندی چاودێری بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وروپی، گوڕه‌گه‌ی 5.1 پله‌ بووه‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر.

یه‌كه‌م بوومه‌له‌رزه‌ بە گوڕی 6.6 بە پلەی رێختەر بووە و زیانێکی ماددی زۆریشی بە پارێزگاکانی خارپێت و مەلەتیا و دیاربەکر و سەمسووری باکووری کوردستان گەیاندووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.