له 21 ساڵه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ڕه‌سه‌ن محه‌مه‌دی ماملێ‌دا، پێمان خۆشه بزانین نازناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه له چییه‌وه هاتووه، چونكه ئه‌وه‌یان پرسیارێكه و به مێشكی هه‌موو كه‌سێكدا دێت كه ئایا نازناوی (ماملێ) له چییه‌وه هاتووه و چۆن سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه پێده‌چێ زۆر كه‌س نه‌زانێ نازناوی ماملێ له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و چۆن به ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه لكاوه.
دیاره به‌پێی زانیارییه‌كان كه له خانه‌واده‌كه‌یدا چنگ كه‌وتوون ئه‌و نازناوه له باپیریه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه وه‌ك باسی ده‌كه‌ن كه باوكی نه‌خوێنده‌وار بووه كاتێك سه‌رژمێری گشتی هاتووه بۆ نووسینی ناوه‌كانیان لێی پرسیوه ناوی خۆت و باوكت چیه؟ ئه‌ویش گوتوویه‌تی سه‌عید مام عه‌لی، ئه‌وانیش نوسیویانه سه‌عید ماملی، چونكه وه‌ك ئاشكرایه زمانی فارسی پیتی (ع) له قسه‌كردندا به‌كار ناهێنن، ئیدی له‌وه به‌ولاوه بۆته سه‌عیدی ماملێ و خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌ر گوتویانه ماملێ، وا دیاره ماملێ و ماڵپاته به‌ڕێزه‌كه‌شی به‌و نازناوه ڕازی بوونه و وه‌ك واقیعێك به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه، بۆیه تا ئێستا هیچ جۆره ناڕه‌زاییه‌كیان ده‌رنه‌بڕیوه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و نازناوه جۆره ڕیتم و موسیقایهكی هه‌یه له پاڵ ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه، جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه محه‌مه‌دی ماملێ ناوی خۆی "محه‌مه‌دی كوڕی سه‌عیدی كوڕی عه‌لی"یه و له ساڵی 1925 ی زاینی له گه‌ڕه‌كی (خرێ) ی شاری مهابادی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات چاوی بۆ ژیان هه‌ڵهێناوه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ر له منداڵیه‌وه وه‌ك ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی تێدا ده‌ركه‌وتووه و ته‌مه‌نێكی دوور و درێژ له‌و پێناوه‌دا به‌سه‌ر بردوه و له ماوه‌ی كاری هونه‌ریدا ئه‌رشیفێكی یه‌كجار ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ به‌های له دوای خۆی جێهێشت كه بتوانین به گه‌وره و بچووك سوودی لێ ببینین (ماملێ) یه‌كێك بووه له‌و كه‌سه بهویقارانه هه‌ر وه‌ك شایه‌د حاڵه‌كان لێی ده‌گێڕنه‌وه مرۆڤێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ و لێبوورده و به‌وه‌فا بوو به‌رامبه‌ر به خزم و دۆست و ناسیاوه‌كانی، بۆیه لای هه‌موو كه‌سێك زۆر خۆشه‌ویست بووه، له ژیاندا سێ جار ژنی هێناوه و باوكی حه‌وت كوڕ و دوو كچ بووه، بنه‌ماڵه‌ی ماملێ هه‌ر هه‌موویان ده‌نگێكی پڕ جۆش و خرۆشیان هه‌بوو.
هه‌ر ئه‌و بۆماوه‌یه‌ش وایكرد ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌ر له منداڵیه‌وه هونه‌ر بكاته هاوڕێی گیانی به گیانی و سه‌عید ماملێ‌ی باوكیشی خاوه‌ن ده‌نگ و سه‌دایه‌كی زۆر خۆش بوو. یه‌كه‌مین گۆرانیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش (ڕۆیی به جێی هێشتم) بوو كه خه‌ڵكێكی زۆر له‌به‌ریانه و به تاسه‌وه ده‌یڵێنه‌وه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی لای خۆمان هه‌بوو وه‌ك ڕه‌فیق چالاك و تایه‌ر تۆفیق و عه‌لی مه‌ردان و محه‌مه‌د عارف جزیری و ته‌حسین ته‌ها و گۆرانیه‌كانی ئه‌وانی زۆر به دڵ بوو، هه‌روه‌ها له گۆرانیه‌كانیدا كه پتر له 700 دانه بوه هه‌ڵبه‌سته‌كانی هه‌ر یه‌ك له شاعیران وه‌فایی و هێمن و هه‌ژار و گۆران و مارف ئاغا و چه‌ند شاعیرێكی دیكه‌ی گوتووه، ئه‌وه‌ی كه زۆر به‌رچاویشه ساڵانه له ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆشی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات "محه‌مه‌دی ماملێ" مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت به هونه‌رمه‌ندێكی كورد ده‌به‌خشێ و تا ئێستا زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك ناسری ڕه‌زازی و خه‌لیل خه‌مگین و قاله مه‌ڕه و باكووری و عه‌باسی كه‌مه‌ندی و عه‌زیز شارۆخ و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه ئه‌و خه‌ڵاته‌یان پێدراوه، دوا جار ده‌مانه‌وێ بڵێین ماملێ له دوا چركه‌كانی ته‌مه‌نیدا و له ڕۆژی 23 ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1999 به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد و چاوه پڕ له خۆزگه‌كانی لێكنا.
ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.