ئه‌مڕۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و ھونه‌ری ھه‌ولێر- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، له ژێر دروشمی (ده‌نگێكی زیندوو بۆ ھه‌موو سه‌رده‌مێك) ڕێوڕه‌سمێك بۆ گه‌وره ھونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (محه‌مه‌د ماملێ) له ھۆڵی شه‌ھید سه‌عد عه‌بدوڵا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ھونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی كورد ساز ده‌كات.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چه‌پكێك له به‌رھه‌مه جوانه‌كانی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده پێشكه‌ش ده‌كرێت و پاشان وتاری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ده‌خوێندرێته‌وه و تیایدا باس له ڕۆڵی ئه‌و ھونه‌رمه‌نده ده‌كرێت له بزووتنه‌وه‌ی ھونه‌ری ڕه‌سه‌نی كوردی.
فه‌رھه‌نگ غه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و ھونه‌ری ھه‌ولێر له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: یادكردنه‌وه‌ی ماملێ، وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له بواری گۆرانی و موزیك، له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه دایه، كه ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌بێ جیاوازی و ده‌مارگیری، ڕێز له هه‌موو هونه‌رمه‌نده ره‌سه‌نه‌كان ده‌گرین، نه‌ك به ته‌نیا له باشوور، به‌ڵكو له هه‌ر كوێیه‌كی جیهاندا بن.
شاراوه نییه كه مامۆستا محه‌مه‌دی ماملێ به‌و ده‌نگ و میلۆدی و ئه‌دا به‌رز و ڕه‌سه‌نه‌ی خۆیه‌وه، بووه‌ته قوتابخانه‌یه‌كی هونه‌ریی گه‌وره و به تایبه‌ت ساڵانه له یادی كۆچیی دواییدا یاد ئه‌كرێته‌وه و رێوڕه‌سمی بۆ ساز ده‌كرێ، ئه‌مه بۆ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌ی وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌ك و عه‌لی مه‌ردان و كاوێس ئاغا و تایه‌ر تۆفیق و محه‌مه‌د شێخۆ و حه‌سه‌ن حه‌یران و زۆر هونه‌رمه‌ندی دیكه‌ی پێشه‌نگ و ڕه‌سه‌نیش ڕاسته و له‌بیریان ناكه‌ین، ئێستایش كه ساڵیادی كۆچی دوایی محه‌مه‌د ماملێیه، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه رێز له خۆی و هونه‌ره ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی بگرین. وه‌ك چۆن له رابردوودا ئه‌و رێزلێنان و یادكردنهوانهمان بۆ هونهۆمهندانی دیكه كردووه، بۆ له‌مه‌ودواش له‌سه‌ر یادكردنه‌وه و ڕێزگرتن له هونه‌رمه‌ندانی ڕه‌سه‌ن و هونه‌ره‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بین، كه ئه‌مه‌ش كه‌مترین وه‌فا نوواندنه به‌رامبه‌ر ته‌مه‌نێكی دوورودرێژی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕه‌سه‌نانه، كه تیایدا خزمه‌تیان به هونه‌ر و كه‌له‌پووری كوردهواری كردووه..
پڕۆفایلي ھونه‌رمه‌ند:
ھونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و مه‌قامبێژی كورد "محه‌مه‌دی ماملێ"، خه‌ڵكی مه‌ھاباده و له ساڵی ١٩٢٥زاینی له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری مه‌ھاباد به ناوی (خڕێ) له‌دایكبووه، ناوی محه‌ممه‌د كوڕی سه‌عید كوڕی عه‌لییه.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی په‌ھله‌وی و سه‌عاده‌ت له مه‌ھاباد ته‌واو كردووه. نازناوی ماملێ له باپیرییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه و له ساڵی ١٩٦٣ ھاتووه‌ته قه‌ڵادزێ و چه‌ند ئاھه‌نگێكی گێڕاوه و پاشان چووه بۆ شاری سلێمانی و سه‌رچنار و له‌وێش چه‌ند ئاھه‌نگێكی گێڕاوه. ماملێ زۆر ئاشنای خه‌لیلی سه‌دیقی و ڕه‌فیق چالاك بووه وه گۆرانییه‌كانی تایه‌ر تۆفیق و عه‌لی مه‌ردان و سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ر كوردستانی و محه‌ممه‌د عارف و ته‌حسین ته‌ھای زۆر به دڵ بوون.
له شیعریشدا، شیعره‌كانی وه‌فایی و مارف ئاغایی و گۆران و ھه‌ژار و ھێمنی لا په‌سه‌ند بووه و له زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانیدا به‌كاری ھێناون.
ماملێ خاوه‌نی زیاتر له ٧٠٠ گۆرانییه.
ئا/ شڤان شێرزاد
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.