ئه‌مڕۆ34 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ ئه‌یاز یوسف زاخۆیی دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌ن مۆڵه‌تی نه‌دا خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی بكات، به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا پێشكه‌شی كردن، تا ئێستا به زیندوویی ماوه‌نه‌ته‌وه له زهن و خه‌یاڵی میلله‌ته‌كه‌یدا.
له‌شارۆچكه‌ی زاخۆ له‌ساڵی 1961 چاوی به‌ژیان هه‌ڵێناوه، هه‌ر لهمنداڵیهوهخولیای گۆرانی ره‌سه‌نی كوردی بووه‌و زۆربه‌ی كاتی لهدیوهخانان به‌سه‌ر بردووهكهگۆرانی بێژه‌كانی تیادا ده‌نیشتن و گۆرانیان ده‌وته‌وه.
ئه‌یاز پشتی ته‌واوكردنی خوێندنی قۆناغی ناوه‌ندنی روو له‌ئاماده‌یی كشتوكاڵ ده‌كات و له‌ئاهه‌نگ و ڤیستڤاڵ و جه‌ژن و بۆنهتایبهتیهكاندا ده‌ست ده‌كات به‌چڕینی گۆرانی به‌شێوه‌یه‌كی سهركهوتووانهئاههنگهكانی به‌ڕێوه‌بردووه.
ئه‌یاز خاوه‌ن گه‌نجینه‌یه‌كی مه‌زنی فۆلكلۆری و ره‌سه‌نی كوردی بوو، چه‌ندین ستران و چیرۆك و په‌ندی پێشنیان و داستانی له‌به‌ر بوو هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی زیاتری گه‌نجینه‌ی ده‌داو به‌دوای كه‌له‌پوور ده‌گه‌ڕا تا زیاتر ره‌سه‌نایه‌تیان لێ ههڵبهێنجێنت و هونه‌ره‌كه‌ی خۆی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات.
ئه‌یاز، خولیای گۆرانی كوردی بووهوهبۆ یه‌كه‌مجار به‌هاوكاری چه‌ند هاوڕێیه‌كی سه‌ردانی ئێزگه‌ی كورد كرد له‌به‌غدا و له‌وێ شاره‌زایان گوێیان له‌ده‌نگی گرت هه‌رزوو پاشه‌ڕۆژێكی هونه‌ری گه‌شیان بۆ خواست، ئه‌م گۆرانیانه‌ی ئه‌یازی له‌ئێزگه‌ی كوردی تۆماری كردوون ئه‌مانه‌ن: "من دیت جارا عه‌ولی"، "لاندك"، "به‌س خۆ گرانكه"، "ئه‌ڤین دایێ"، "دێ بهه‌ژینه"، "كه‌ڤۆك"، "چوخك"، "سرودانه‌ڤرۆز"، "سرودا شه‌هید"، "چیبكه‌م ئه‌ز"، "هیڤی" و "گۆڤه‌نده".
هه‌روه‌سا له‌گه‌ڵ چه‌ندین شاعیركاری هاوبه‌شیان ئهنجامداوهبۆ سازكردنی گۆرانیهكان له‌وانه‌ش "عه‌بدولعه‌زیز سلێمان"، "به‌شار محه‌مه‌د"، "سه‌گڤان عه‌بدول حه‌كیم"، "به‌درخان سندی"، "عه‌بدوڵڵا حوسێن" و... هتد، جگه‌له‌م گۆرانیانه‌ی له‌گه‌ڵ تیپی دهۆك تۆماری كردوون سێ كاسێتی دیكه‌شی له‌تۆمارگه‌ی "تۆمار" تۆمار كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانیه‌كی به‌دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "ئه‌رده‌وان زاخۆلی" گوتووه، له‌ساڵی 1982دا، له‌زاخۆ كاسێتێكی تۆماركرد كه‌چه‌ند گۆرانیه‌ك بوو له‌وانه: "ئه‌گه‌ر دنیا هه‌می گۆلبن، های بهردهبهردهك، چ ته‌ڤنه، مه‌قامی مێره‌مێ، به‌سته‌ی پازنیل...."
ئه‌یاز زاخۆیی ژماره‌یه‌ك گۆرانی بڵاونه‌كراوه‌ی هه‌یه، به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی رێگه ناده‌ن گۆرانییه بڵاونهكراوهكانی بڵاوبكرێنه‌وه، مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز سلێمان، هۆزانڤان و ئاوازدانه‌ری ئه‌یاز زاخۆیی، گوتی، له‌وكاته‌ی ماڵم دوورخرایه‌وه بۆ شاری رومادی ئه‌یاز به‌رده‌وام هاتوچۆی ماڵه‌كه‌ی كردووه، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌یاز له‌شیعر و ئاوازی ئه‌وه، كه له 1980 یه‌كه‌م گۆرانیم داوه‌تێ، به‌ناوی "شه‌هید چاڤا ڤه‌كه" له‌باره‌ی ئه‌یاز زاخۆیی ده‌ڵێت "یه‌كه‌م گۆرانی ئه‌یاز له‌ئێزگه‌ی به‌غدا تۆمار كرد، نزیكه‌ی 40 گۆرانیم بۆ ئه‌یاز ئاماده كرد، كه هه‌ندێكیان به‌بێ موزیك تۆمار كران، هه‌ندێكیان هێشتا تۆمار نه‌كراون و لای من پارێزراون، زۆر هونه‌رمه‌ند داوایان كردووه، به‌ڵام نایده‌م به كه‌س". ئه‌و ئاوازدانه‌ری هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له‌وماوه‌یه‌دا هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری گۆرانییه‌كان بهموزیكێكی تازه بڵاوبكاته‌وه، چونكه له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه داوایه‌كی زۆری له‌سه‌ره و به‌رده‌وام گه‌نجان گوێی له‌گۆرانییه‌كانی ده‌رگرن، ده‌ڵێ بۆیه ویستم ئه‌و گۆرانیانه‌ش بڵاوبكه‌مه‌وه، كه لای من پارێزراون، "به‌ڵام خانه‌واده‌كه‌ی رێگه‌یان نه‌دا، بۆیه منیش بڵاوم نه‌كردنه‌وه". له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی خانه‌واده‌كه‌ی رێگه‌ناده‌ن، برای ئه‌یاز زاخۆیی ده‌ڵێت "راسته ژماره‌یه‌ك گۆرانی ئه‌یاز لای مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز پارێزراون، كه به‌نیازبوو بهموزیكێكی نوێ دووباره تۆمار بكرێن و بڵاوی بكاته‌وه، ئێمه داوامان له‌سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان كرد، لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێك‌بێنن و ئه‌وان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێیان باش بێت ئه‌وا ئێمه‌ش رازین، به‌ڵام لیژنه‌كه پێی باش نه‌بوو، ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه رێگه‌مان نه‌دا بڵاوبكرێته‌وه". به‌ڵام براكه‌ی ئه‌یاز زاخۆیی ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه، ئێستاش ئه‌گه‌ر موزیكڤانی پڕۆفیشناڵ هه‌بێت و بهموزیكێكی نوێ و له‌ئاستی به‌رهه‌مه‌كانی ئهیازدا بێت، رازین بڵاوبكرێته‌وه.
زۆربهداخهوهبیست ساڵ به‌ر له‌ئێستا مه‌رگ رێگه‌ی نه‌داو ئه‌یاز زاخۆلی لهڕوژی شهممهڕێكهوتی 1986.01.20دا، له‌شاری مووسڵ هه‌واڵی كۆچی دوایی راگه‌یه‌ندرا..
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.