کەریم کابان، ناوی تەواوی "عەبدولکەریم جەلال مەحموود"ە، کە لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەکی شێخان لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی تەواو ئایینی لەدایک بووە، خاوەنی ٣ کوڕ و ٣ کچە، ھەر بە منداڵی ناردویانەتە حوجرە و لەوێ فێری خوێندەواری بووە، دواتر قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵی ئوولا لە سلێمانی تەواو کردووە.
کەریم کابان، برایەکی دیکەشی بەناوی قادر کابان، یەکێک لە هونەرمەندە گۆرانیبێژە دەنگخۆشەکانی کوردە، کە لە تەمەنێکی گەنجیدا بەهۆی کاری سیاسییەوە دەستگیر کرا و لە کۆتایی دەیەی ١٩٦٠ لە یەکێ لە زیندانەکانی ڕژێمی ئەو کاتەی عێراق لە سێدارە درا و گۆڕغەریب مایەوە، کەریم و قادر کابان نەک تەنیا نازناوەکەیان بەهۆی خاتوو "کابان"ی دایکیانەوە وەرگرتبوو، خۆی هەمیشە لە چاوپێکەوتنەکانیدا دەیکوت، زوڵاڵی دەنگەکەشمان بە میرات لە "کابان"ی دایکمانەوە بۆ من و قادری برام بەجێ ماوە، چونکە دایکم دەنگی خۆش بوو و هەمیشە لەبەر خۆیەوە گۆرانی دەکوت.
کەریم کابان لەساڵی ١٩٤٥ لە بەغدا بووەتە بەڕێوەبەری بەشی کوردی لە ڕادیۆ بەغدا.
لە ١/٧/١٩٤٥ لەشاری بەغدا ئاھەنگێکی گەورە دەگێڕێت، ھەر لەو ساڵەشدا یەکەم بەرھەمی خۆی لە کاسێتێکدا بەناوی "ڕێی دڵداری" کە بریتی بوو لە ٨ گۆرانی، بڵاو کردەوە. بەرھەمەکانی لە ڕادیۆی دەنگی عێراق بڵاو کراونەتەوە.
هونەرمەند خاوەنی زیاتر لە ٢٠ گۆرانی تۆمارکراوە، لەژیانی ھونەریشدا ئەگەرچی بەرھەمی زۆری نەبووە، بەڵام بەو چەند بەرھەمەی کە ھەیەتی توانیویەتی زۆرترین ھەوادار کۆبکاتەوە، بە گۆرانییەکانی وەک (شەمی شەوان، یاران وەسییەتم، تەمەن) بەردەوام دەنگی لە بیر و هزی خەڵکدا ماوەتەوە.
"ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم دەڕۆی ئاوڕ نادەیتەوە" یەکێکە لەو گۆرانیانەی کە پاییزی تەمەنیدا کەریم کابان کۆتویەتی، لەم دوایانەشدا هونەرمەندە گەنجەکان تازەیان کردووەتەوە و کوتوویانەتەوە.
لە ژیانیدا تووشی زۆر ناخۆشی و دەربەدەری بووە، بەهۆی هەڵوێستی سیاسییەوە دووجار بۆ باشووری عێراق دوورخراوەتەوە.
بەڵگە فیلمێک بە ناوی 'تەمەن' لە سەر ژیانی کەریم کابان دروست کراوە.
کەریم کابان چەند ساڵێک بوو بەدەست نەخوشییەوە دەیناڵاند، تاوەکوو ڕۆژی پێنجشەممەی ١٤ـ١ـ ٢٠١٦ و لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا و پاش زیاتر له ٧٠ ساڵ خزمه‌تکردن به هونه‌ری گۆرانی و میوزیکی کوردی، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و لە ڕێوڕەسمێکی شکۆمەندانە لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی بە خاک سپێردرا.
یاد و ناوی بەرز و پیرۆز بێ
كه‌ریم كابان خاوه‌ن ڕیتم و ده‌نگێكی جیاواز له گۆرانی و میلۆدیی كوردیدا
له ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا 5 ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد (كه‌ریم كابان) تێده‌په‌ڕێ، ئه‌و كه‌سایه‌تیه هونه‌رییه‌ی ته‌مه‌نێكی دوور و درێژی له پێناوی هونه‌ری گۆرانی و ئاوازی كوردی ڕه‌سه‌ن به‌سه‌ر برد، هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون و ده‌نگخۆش كه‌ریم جه‌لال مه‌حموود عه‌زیز كه له نێوه‌ندی هونه‌ریدا به كه‌ریم كابان ناسراوه، ساڵی 1927 له شاری سلێمانی له‌دایك بووه و سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی به كاری هونه‌ری بۆ تیپی سروودی قوتابخانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كه‌ریم كابان و ده‌نگێكی جیاواز
ئه‌و هونه‌رمه‌نده خاوه‌ن ئه‌زموونه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌نگخۆش و هونه‌ر په‌روه‌ره‌وه پێگه‌یوه و گه‌لێك سیفاتی هونه‌ری به‌رزی تێدا بووه، له‌وانه خاوه‌ن ڕیتم و ده‌نگێكی جیاوازه له گۆرانی و میلۆدیی كوردیدا، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردوه به شێوه‌یه‌كی زانستی بایه‌خ و گرنگی به گۆرانی و ئاوازی كوردی بدات و زیاتر بچێته پێشه‌وه.
له (ڕێی دڵداری) یه‌كه‌مین گۆرانی بوو
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه له‌سه‌ره‌تای ساڵی چله‌كانه‌وه له‌و ئیزگه‌یه گۆرانیی چڕیوه، كه ئینگلیزه‌كان له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانیدا دایانمه‌زراندبوو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا یه‌كه‌مین گۆرانیی خۆی به‌ناونیشانی (له‌ڕێی دڵداری) له ڕادیۆی به‌غدا تۆمار كرد، هه‌روه‌ها خاوه‌ن چه‌ندین گۆرانیی دیكه‌یه وه‌ك (ئه‌ی ته‌مه‌نی پڕ ئه‌سرینم، یاران وه‌سیه‌تم، قه‌د نه‌ده‌ی ئازاری گیان) زۆر گۆرانیی دیكه، ئه‌و گۆرانیانه‌ش له‌وساوه تا ئێستا هه‌میشه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌سه‌ر زاری خه‌ڵكه‌وه‌یه.
هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون كه‌ریم كابان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی شه‌هید (قادر كابان)ی برایدا له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن كه گۆرانیی فۆلكلۆری كوردیان له بیره‌وه‌ری و ناوماڵهكانهوه بۆ سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ گواستۆته‌وه، ئه‌و هونه‌رمه‌نده كاتێ ده‌ستی به هونه‌ر كرد گۆرانی گووتن عه‌یبه بوو، ئه‌گه‌رچی هه‌موو گۆرانیه‌كانیشی بۆ عیشق گوتووه ئیدی ئه‌و عیشقه بۆ نیشتمان بێ یان ئافره‌ت، به‌ڵام ئه‌و له پێناو به‌رزی و پیرۆزی هونه‌ره‌كه‌یدا گوێی به‌و عه‌یبه‌یه نه‌داوه، به‌ڵكو به گوڕتر چۆته پێشه‌وه.
كابان به‌هۆی ئه‌زموون و شاره‌زایی دوور و درێژی خۆیه‌وه جگه له گۆرانیگوتن ئاوازی بۆ زۆربه‌ی گۆرانیه‌كانی خۆی داناوه و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌شی له ڕووی ئاوازدانانه‌وه له یاد نه‌كردوه له‌به‌ر زیره‌كی و لێهاتوویی له بواره‌كه‌ی خۆیدا چه‌ندین جاریش خه‌ڵات كراوه و میدالیای ڕێز و شكۆی له‌مل كراوه.
هه‌موو كه‌سێك له ژیاندا هیوا و ئاواتی هه‌یه جا هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان یش پێش نه‌خۆشكه‌وتنی ده‌رباره‌ی ئاواته‌كانی گوتبووی به خوا هه‌زار ئاواتم هه‌بوون كه زۆربه‌یان نه‌هاتنه دی كه ئاواتی هه‌ره گه‌وره‌یان ڕزگاربوونی كوردستان و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رزه له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 14 ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2015 له ته‌مه‌نی 89 ساڵی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی دڵه گه‌وره‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و بۆ دوا جار ماڵئاوایی لێكردین.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.