به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ڕۆژهه‌ڵات، به‌بوونی دوو ڕووداوی دزیكردن له سنوری بنكه‌كه‌یان، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه كرده‌وه و توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ناسنامه‌ی دوو تۆمه‌تبار ئاشكرا بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه (ڕائید/سیروان حمید حسین) به پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند: كه‌وا ئاگاداركراینه‌وه به‌بوونی دوو تاوانی جیا له‌سنوری بنكه‌كه‌مان، ئێمه‌ش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌مان بۆ ئه‌م دوو ڕووداوه كرده‌وه و توانیمان له ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌ردوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین.
تاوانه‌كان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوون:
تاوانی یه‌كه‌م: تۆمه‌تبار (ع.ب.ب)، ته‌مه‌ن37 ساڵ، هه‌ڵسابوو به دزینی كارتی كۆڕه‌ك له ماركێتێك بڕه‌كه‌ی به‌نزیكه‌یی (5) ملیۆن دیناری عیراقی ده‌خه‌مڵێنرێت، تۆمه‌تبار به‌نده به‌پێی مادده(446) له ی.س.ع.
تاوانی دووه‌م: تۆمه‌تبار (ن.ش.گ)، ته‌مه‌ن (10)ساڵ ڕه‌گه‌زی كچ، هه‌ڵسابوو به ئه‌نجامدانی 3 تاوانی دزیكردن كه بریتیبوون له بڕێكی زۆر پاره و زێڕ له ناو بازاڕی له‌نگه له نێو جانتای ئافره‌تان، تۆمه‌تبار به‌نده به‌پێی مادده (446) له (ی.س.ع).
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه‌وا له‌به‌ر بچوكی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه وێنه‌كه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.