ئه‌مساڵ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئاهه‌نگی فراوان پێشوازی له ساڵی نوێ كرد‌و به‌م بۆنه‌یه چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه تێیدا به‌شدار بوون، هه‌روه‌ها گه‌شتیارێكی زۆریش له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان هاتبوون.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر به یاوه‌ری هونه‌رمه‌ند عه‌زیز وه‌یسی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێیان له شاری سلێمانی ساز كرد، تێیدا هاووڵاتییه‌كی زۆر ئامادی ببوون و تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتر به‌رده‌وامی هه‌بوو.. له‌م ئاهه‌نگه حه‌سنا مه‌ته‌ر به یاوه‌ری مایسترۆ عه‌بود حه‌سه‌ن چه‌پكێ له گۆرانییه كۆن و نوێیه‌كانی گووته‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین گۆرانی فولكلۆری لوبنانی، هه‌روه‌ها به گۆرانی حیو رجال پیشمه‌رگه سڵاوێكی گه‌رمی پێشكه‌شی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان كرد.
هه‌ر له‌م ئاهه‌نگه‌دا جه‌ماوه‌ر به‌جۆش و خرۆشه‌وه گوێیان له گۆرانییه‌كان ده‌گرت و له‌گه‌ڵیان ده‌گوته‌وه‌و تا دوا ساته‌كانی ساڵی ۲۰۱۹ چاوه‌ڕێی هاتنی ساڵی نوێ بوون.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.