ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی سه‌ر به زانكۆی سلێمانی، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه ، ناوه‌ندی كوردستان بۆ دۆكیۆمێنت و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمیی زانكۆی سلێمانی، به‌مزوانه كتێبی بیبلۆگرافیای نامه‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس بڵاو ده‌كاته‌وه .
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن (دكتۆر عه‌دنان عه‌بدولقادر ھه‌ورامانی) كاری لێكۆڵینه‌وه و ساغكردنه‌وه‌ی بۆ كراوه و پێكھاتووه له 80 نامه‌ی ده‌گمه‌نی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس كه به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری ناردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن جیا له لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌م نامانه، ئه‌م به‌رھه‌مه لێكۆڵینه‌وه‌شه له‌سه‌ر ژیاننامه و به‌رھه‌مه‌كانی مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس، پێگه‌ی ئایینی و زانستی، ھه‌روه‌ھا خستنه‌ڕووی چه‌ندین ھۆنراوه‌ی ناوبراو كه تا ئێستا بڵاو نه‌كراوونه‌ته‌وه.
له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌م كتێبانه به پاڵپشتیی سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانی ئاماده كراون و ئێستاش كاری چاپكردنیان له قۆناغی كۆتاییدایه، سه‌رجه‌میشیان ھه‌وڵێكن بۆ پێشكه‌شكردنی خوێندنه‌وه‌یه‌كی كوردانه له‌باره‌ی كولتوور و مێژوو به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌یوه‌ست به كورد و كوردستانه‌وه و به‌شێكن له ئه‌ركی ناوه‌ندی كوردستان كه په‌ره‌پێدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی زانستی و به‌دواداچوونی به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیفه"..
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.