ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه زۆرێك له هونه‌رمه‌ندان (ئه‌كته‌ر، گۆرانی بێژ ، پێشكه‌ش كار..) تووشی ده‌بنه‌وه بریتیه له رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بینه‌ران هه‌رچه‌ند خاوه‌ن ئه‌زموو نێكی زۆریش بێت یان مێژوویه‌كی هونه‌ریشی هه‌بێت.. به‌ڵام ئه‌م جۆره ترس و دڵه‌راوكێیه كارێكی سروشتییه، چونكه ده‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به‌جه‌ماوه‌ر كارێكی ئاسان نیه به تایبه‌تی له‌سه‌ر شانۆ كاتێ ئه‌كته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو راسته‌وخۆ دیالۆگ یان جوڵه له‌گه‌ڵ بینه‌ران ده‌كات ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ هه‌یبه‌ت و مه‌زنی شانۆ ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته توانستی ئه‌كته‌ر رۆڵ ده‌بینێت بۆ ده‌رباز بوون له‌و دڵه‌راوكییه له كاتی نواندندا ئه‌گه‌رچی زۆر ێك له پسپۆرانی شانۆ ترس و دڵه‌راوكێ له‌لای ئه‌كته‌ران له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی نواندن به پێوێستی ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی نواندنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت.. ئه‌كته‌ره مه‌زنه‌كان كه‌هه‌موو ژیانیان له‌سه‌ر شانۆ بووه هه‌رده‌م دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه (5-10) خووله‌كی سه‌ره‌تای نمایش توشی جۆرێك له ترس و دڵه‌راوكێ ده‌بن ، به كارێكی نۆرماڵ ده‌زانن.
دڵه‌راوكێی شانۆ چیه؟
دڵه‌راوكێی شانۆ له‌و كاته‌ی ئه‌كته‌ر دیالۆگێك یان جوڵه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به بینه‌ران ده‌كات ئه‌و حاڵه‌ته پێیده‌گوترێت (دڵه‌راوكێ سات) له‌و كاته‌ی ئهكتهرله هه‌موو نمایشیكدا كه سه‌ره‌تا پێده‌نێته سه‌رشانۆ جۆر ترسی و دڵه‌راوكێ و ته‌نگ نه‌فسی له‌لادروست ده‌بێت له‌راستییدا دڵه‌راوكێ به پله‌یه‌كی مامناوه‌ند پێویسته بۆ ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له‌سه‌ر شانۆ ده‌وستن كه پسپۆران به دڵه‌راوكێیه‌كی ته‌ندروست ناوده‌بن، هه‌ر بۆیه هه‌موو دڵه‌راوكێیه‌كی شانۆیی نابێته هۆی ناله‌باری كه‌سایه‌تییه‌كه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر نواندنه‌كه‌ی نابێت به تایبه‌تی كاتێ دڵهراوكێیهكه بۆ چه‌ند چركه‌یه‌كی دیار كرا‌و بێت ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه له دڵه‌راوكێی شانۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌كته‌ره نه‌توانێت دیالۆگ و جوڵه‌و نواندنه‌كه‌ی وه‌ك پێویست ئه‌نجام بدات به جۆرێك هه‌موو شتێكی له بیر بچێته‌وه،كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر رۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت بگره له‌سه‌ر كۆی نمایشه‌كه ده‌بێت.
نه‌ك هه‌ر كه‌سی ئاسایی زۆر ێك له ئه‌كته‌ران خاوه‌ن به‌هره‌و توانستی زۆر باشن به‌ڵام ئه‌و گرهكێورهیان هه‌یه(دڵه‌راوكێی شانۆ) ناتوانن ئه‌و په‌یامه‌ی هه‌یانه بگیینه بینه‌ران ئه‌مه‌ش زیاتر بۆترس و شه‌رم ده‌گه‌رێته‌وه.
نیشانه‌كانی دڵه‌راوكێی شانۆ له‌لای ئه‌كته‌ران:
هه‌ندێك ئه‌كته‌ر له ڕۆژانی پرۆڤه باشترین نواندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی له‌جه‌نراڵ پرۆڤه‌دا هه‌رله‌رووی دیالۆگ و جوڵه و ده‌نگ كه‌چی له رۆژی نمایش له‌و ئاسته‌دا نین بێگومان فاكته‌ر زۆرن یه‌كێك لهوفهكتهرانه بۆ دڵه‌راوكێی شانۆ ده‌گه‌رێته‌وه به‌هۆی بیركردنه‌وه له بینه‌ران به‌جۆرێك هه‌ر بۆیه هو ئه‌كته‌رانه‌ی تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن له‌كاتی نواندنه‌كه‌یان بینه‌ر له هیچ له وشه‌كانی ئه‌كته‌ر حاڵی نابێت ،له هه‌مان كاتدا گرژی ده‌مووچاو و ئارقه‌ی شه‌ره‌م و ترس به‌روونی به ده‌مووچاوی ئه‌كته‌ر به‌دیار ده‌كه‌وێت نه‌ك ئارقه‌ی ماندووبوونی نواندن.
ئه‌كته‌ر چۆن به‌سه‌ر دڵه‌راوكێی شانۆدا زاڵ ده‌بیت؟
زۆر جار له كاتی نواندن ئه‌كته‌ر تووشی ترس و دڵه‌راوكێ شانۆ ده‌بێت بۆ ده‌ربازبوون و زاڵ به‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته چه‌ند رێگایه‌كی زۆر ئاسان هه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی راهێنان كردن له‌سه‌ر جه‌سته و مێشك ده‌بێت به چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌كته‌ر ده‌توانێ له‌و دڵه‌راوكێیه رزگاری بێت لێره‌دا باس له هه‌نگاوانه ده‌كه‌ین:
1-خاوكردنه‌وه‌ی جه‌سته: پێش ده‌رچوونت بۆ سه‌ر شانۆ هه‌وڵبده هێمنی ئارامی خۆت بپارێزیت له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییهكانت ، چونكه ئه‌مانه هاوكارت ده‌بن بۆ خاوبوونه‌وه‌ی مێشكت وه له‌هه‌مان كاتدا ده‌نگت جێگیر بێت ،ئینجا راهێنانێك له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه یان ئه‌و دیلۆگانه بكه كه‌له‌سه‌ر شانۆ ده‌یڵێت، چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ت خاو بێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ده‌ربكه‌ویت:
- كه‌مێك پرۆڤه‌ی ده‌نگت بكه.
- مۆزێك پێش نواندنه‌كه‌ت بخۆ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده‌ت خاڵی نه‌بێت،له‌هه‌مان كاتدا هه‌ست ناكه‌یت كه گه‌ده‌ت پڕه.
- وه‌رزشی ناو ده‌مت بكه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوونی وشه‌و پیته‌كان ته‌ندروست بێت به‌تایبه‌تی شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی بنێشت جووین یان راهێنانی زمان ده‌بێت به‌ڵام ئاگاداربه نابێن گه‌ده‌ت خاڵی بێت.
- وه‌رزشێكی شانۆیی بۆ ماسولكه‌كانت ئه‌نجام بده بۆ ئه‌وه‌ی له ترس و دڵه راوكێ رزگارێت بێت وه تووشی گرژی ماسوولكه نه‌بیت، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌ردوو ده‌سته‌كانت و قاچه‌كانت و پشت و شانه‌كانت.
2- خه‌یاڵ و بیر كردنه‌وه: ماوه‌ی 15-20 خووله‌ك له كاتی خۆت بۆ بیركردنه‌وه له نواندنه‌كه‌ت به‌تایبه‌تی بۆ دیالۆگه‌كانت وه‌به‌گشتی بۆ نمایشه‌كه ته‌رخان بكه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شوێنێكی هێمن و ئارام دابنیشیت و هه‌ردوو چاوه‌كانت دابخه ده‌ست به هه‌ناسه وه‌رگرتن و هه‌ناسه دانه‌وه بكه‌یت به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو جه‌سته‌ت خاو بێته‌وه، دوایی ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كرد ئه‌م دوو خاڵانه‌ی خواره بكه:
- له‌سه‌ر زه‌وی راكشێ هه‌ردوو ده‌سته‌كانت له‌سه‌ر رانه‌كانت دابنێیت.
- هه‌وڵده بگیته قۆناغێك بیر له هیچ شتێك نه‌كه‌یته‌وه به‌تایبه‌تی بیر له رۆڵهكهشت نه‌كه‌یته‌وه ته‌نیا بیر له خاوبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ت بكه.
3-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی چاو و قاوه: هه‌ر چه‌ند هۆگر و ئاڵووده بیت له رۆژی نمایش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه دووربكه‌وه له‌وانه‌یه خواردنه‌وه‌ی ببێته هۆی زیته‌ڵ و خیرایی به‌ڵام له راستیدا گرژی و ده‌مارگیریش زیاد ده‌كات.
4-كاتێك بۆ كۆتایی هێنان به حاڵه‌تی دڵه‌راوكێی خۆت دیار بكه: له‌رۆژی نمایش په‌یمانێك له‌گه‌ڵ خۆت بكه له كاتژمێرێكی دیار كرا‌و كۆتایی به دڵه‌راوكێی خۆت ده‌هێنیت بۆنموونه كاتژمێر 3 دوایی ئه‌و كاتژمێره حاڵه‌تی دڵه‌راوكێ له‌لای خۆت كۆتایی دهێت كۆنترۆڵی خۆت ده‌كه‌یت ئه‌م په‌یمانه له‌گه‌ڵ خودی خۆت ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كه ئاسان بێت.
5- راهێنان: رۆژی نمایش به‌لایه‌نی كه‌م بۆماوه‌ی (30) خووله‌ك راهێنان بكه سی خووله‌ك به‌پێ هامووشۆ بكه، هه‌موو گرژییه‌ك و دڵهراوكێییهكهت ده‌ڕوێته‌وه جه‌سته‌یه‌كی گونجاوت ئاماده ده‌بێت بۆ نواندن .
6- پێبكه‌نه: سه‌یری فلیمێكی به‌زمه‌سات بكه یان گرته ڤیدیۆییه‌كی كۆمیدی له یوتیوب سه‌یر بكه له گه‌ڵ هاورێكانت پێبكه‌نه ،چونكه پێكه‌نین هاوكاره بۆئه‌وه‌ی جه‌سته‌یه‌كی خاو ئاماده‌بێت له هه‌موو ده‌مار گیری و دهڵهراوكێیهكهت دوورده‌خاته‌وه.
7- زوو ئاماده‌بوون له شوێنی نمایش: هه‌وڵده پێش هه‌مووان له شوێنی نمایش ئاماده به له‌و كاته‌دا هه‌ست به كۆنترۆڵ له‌سه‌ر هه‌موو حاڵه‌ته‌كان ده‌بیت به‌پێچه‌وانه‌ش له‌وكاته‌ی تۆ ده‌گه‌یته شوێنه‌كه هۆڵه‌كه پڕبووه له بینه‌ران و هه‌موویان چاوه‌ڕی تۆ ده‌كه‌ن له‌و حاڵه‌ته‌دا جۆره گرژییه‌ك و دڵهراوكێیهكت له‌لا دروست ده‌بێت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر نواندنه‌كه‌ت ده‌بێت بۆیه ئه‌گه‌ر زوو گه‌یشتییه هۆڵه‌كه كه‌شێكی هێمن و ئارام ده‌بێت.
8- له‌گه‌ڵ بینه‌ران گفتۆگۆ بكه: ههوڵبدهپێش ده‌ركه‌وتنت له‌سه‌ر شانۆ له‌گه‌ڵ بینه‌ران تێكه‌ڵ بیت ، بێگومان ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكه بۆ ئه‌وه‌ی جۆره بهردهوامیهكت پێببه‌خشێت له هه‌مان كاتدا ده‌شتوانی له‌ناو بینه‌ران دابنیشیت بێ ئه‌وه‌ی پێیان رابگه‌ینت كه تۆ ئه‌كته‌ری و رۆڵت هه‌یه له نمایشه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش له‌و كاتانه‌دا ده‌بێت كه جلوبه‌رگی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ت له بهرنهكردبێت یاخود ماكیاژت نه‌كردبێت.
9- بیر له كه‌سی باشی ناو بینه‌ران بكه: له‌بری ئه‌وه‌ی بیر له جلوبه‌رگی بینه‌ران بكه‌یته‌وه
بیر له كه‌سێك بكه‌وه له‌ناو بینه‌ران كه تۆی خۆش ده‌وێت هه‌رده‌م زۆر به‌گه‌رمی هانت ده‌دات و له كۆتایی نمایش چه‌پڵه‌ت بۆ لێده‌دات.
10- خوراده‌نه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی پرتوقاڵ: به‌نیوكاتژمێر پێش نمایش هه‌وڵده هه‌ندێ ئاوی ترشییات بخۆیته‌وه ، چونكه هاوكارته بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپه‌ستۆی خوێن و دڵهراوكێت كه‌م بكاته‌وه.
11- ئه‌و گۆرانیه بڵێ كه‌پێت خۆشه:هه‌رده‌م ئه‌و گۆرانییه بڵێ كه ریتمه‌كه‌ی هێمنی و ئارامیت پێده‌به‌خشێت.
به‌م هه‌نگاوانه ئه‌كته‌ر ده‌توانێ خۆی به‌سه‌ر ترس و ده‌ڵه‌راوكێی شانۆیی رزگار بكات بێگومان له‌سه‌رووی هه‌مووی ئه‌وانه‌ی باسمان كرد باوه‌ڕ به‌خۆبوون به‌وه‌ی له هه‌ر حاڵهتیكێدا تۆی ئه‌كته‌ر ده‌توانی باشترین شێوه نواندن بكه‌یت، ئاماده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له روودانی ههرحاڵتێكی چاوهرنهكراو كه‌تۆی ئه‌كته‌ر ده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی راگوزه‌ر چاره‌سه‌ر بكه‌یت.
بۆ ئه‌م بابه‌ت سوودم له‌م سه‌رچاوه وه‌رگرتووه:
-القلق المسرحی فی اداء الممثل المسرحی / محمد فضیل شناوه
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.