هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموونی بواری شانۆ و دراما (زاهیر عه‌بدوڵڵا) یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دیار و به‌رچاوه‌كانی دونیای شانۆ و درامای كوردیی، ئه‌و هونه‌رمه‌نده نزیكه‌ی (40) ساڵه له‌نێو كۆڕی نواندندا بوونێكی به‌رده‌وام و نه‌پساوه‌ی هه‌یه، ئه‌و جگه له‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌یه له بورای نواندن، خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی جوان و پڕ له ئه‌زموونه‌و ئاماده‌ییه‌كی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڤار و رۆژنامه‌كان بۆ نووسینی بابه‌تی هه‌مجۆر له ژیانی هونه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تی بیروهرییهكاندا، له ئێستادا كتێبێكی تازه‌ی ئاماده‌كردووه، له‌ژێر ناوی (ته‌یراوه... هه‌ر به پیاسه)، ئه‌و كتێبه‌ی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر (زاهیر عه‌بدوڵڵا) وابڕیاره له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو پێنج شه‌ممه (12/12/2019) له یه‌كێتی نووسه‌رانی هه‌ولێر له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له باره‌گای یه‌كێتی نووسه‌ران، لقی هه‌ولێر كاتژمێر (4:00) ئێواره، پێشكه‌شی خوێنه‌ران و ئاماده‌بووانی كرد.
له‌میانه‌ی لێدوانێكی دا هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵڵا) له‌باره‌ی ناوه‌ركی كتێبه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه هاته ئاخه‌وتن گوتی : "ئه‌و كتێبه زاده‌ی چه‌ندیین بیره‌وه‌ری جوان و پڕ له خۆشه‌ویستی گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێره، كه ئه‌ویش گه‌ره‌كه جوان و دێرینه‌كه‌ی (ته‌یراوه)ـیه، دیاره ئه‌و گه‌ڕه‌كه له مێژووی شاری هه‌ولێردا به گه‌ره‌كێكی دێرین و هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌ڕه‌كه وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه (ته‌یراوه) لانه‌ی چه‌ندیین هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر و كه‌سایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره بووه، ئه‌گه‌رچی گه‌ڕه‌كه‌كانی (كوران، ته‌عجیل، سه‌یداوه، مناره، گه‌ره‌كی عاره‌بان، ئازاد و شۆرش)ـو سه‌رجه‌م گه‌ره‌كانی دیكه‌ش كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیری ئه‌و شاره‌ی تێدا گه‌وره بووه‌و دروست بووه، به‌ڵام لای من گه‌ره‌كی (ته‌یراوه) تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، چونكه ژیانی منداڵی و لاوییم له‌و گه‌ره‌كه به‌سر بردیه!".
هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵڵا) له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا له‌باره‌ی نووسینی كتێبی (ته‌یراوه.. هه‌ر به پیاسه) روونتر گوتی : "ئه‌و كتێبه به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی خۆمه، به‌تایبه‌تی ئه‌و رووداو و به‌سه‌رهاتانه‌ی به‌چاوی خۆم بینیوومه له‌و گه‌ڕه‌كه، هه‌موویان خۆم دیكۆمێنتم كردووه‌و بهشێوازهكهی خۆم دامڕشتووهو، له‌و كتێبه‌دا پێشكه‌شی خوێنه‌رانی ئازیز و به تایبه‌تی شاری هه‌ولێر و هه‌موو كوردستان‌م كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌و كتێبه به وێستگه‌یه‌كی گرنگی ژیانی خۆمی داده‌نێم، به‌تایبه‌تی له‌وه‌ته‌ی خه‌ریكی كاری نووسینم، به‌بایه‌خه‌وه له‌و سۆنگه‌یه‌وه كارم له‌سه‌ر فۆرمی نووسین و ورده‌كاری رووداوه‌كانی نێو ئه‌و كتێبه كردووه".
(زاهیر عه‌بدوڵڵا) له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند : "كتێبی (ته‌یراوه.. هه‌ر به پیاسه)، له ئێستادا كاری چاپكردنی ته‌واو بووه، رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو رێكه‌وتی (12/12/2019) له هۆڵی یه‌كێتی نووسه‌ران، لقی هه‌ولێر له مه‌راسیمێكدا كتێبه‌كه‌م پێشكه‌شی میوانانی ئاماده‌بووی مهراسیمهكهم كرد، تیایدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو ئاماده‌بوون، بۆ من جێگه‌ی خۆشحاڵی و كامه‌رانی بوو، هیوادارم له‌لایه‌ن خوێنهرانیشهوه پێشوازییه‌كی باشی هه‌بێت له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه".
هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵڵا) له‌باره‌ی ئه‌و كتێبه تازه‌یه‌ی روونتر گوتی : "ئه‌و كتێبه به‌رگی یه‌كه‌مه، به‌رگی دووه‌میشم نووسیووه، هیوادارم ئه‌ویش له داهاتووییه‌كی نزیكدا به چاپی بگه‌ینم و بڵاوی بكه‌مه‌وه، چونكه ئه‌و به‌سه‌رهات و رووداوانه‌ی ئه‌و گه‌ڕه‌كه زۆرن نه‌ده‌كرا له‌یه‌ك به‌شدا به چاپی بگه‌ینم، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ووتارم له گۆڤار و رۆژنامه‌كان نووسیووه، ئه‌وه‌شیان پرۆژه‌یه‌كه هیوادارم بتوانم له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وه‌ش بگه‌ینمه قۆناغی چاپكردن و بڵاوی بكه‌مه‌وه".
له كۆتایی دا هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون (زاهیر عه‌بدوڵڵا) باره‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌وه‌شی گوت : "ماوه‌ی نزیكه‌ی (6) مانگه خه‌ریكی نواندنم له‌گه‌ڵ ستافی پرۆگرامی (مقۆ مقۆ) كه به‌رهه‌می كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌یه، یه‌كێكه له‌و پرۆگرامانه‌ی بینه‌رێكی باشی له خۆی كۆكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی هاوڕێم له هه‌ولێر و سلێمانی توانیومانه گروپێكی جوان دروست بكه‌ین و، به‌رنامه‌یه‌كی جوان هه‌موو شه‌وانی هه‌ینی كاتژمێر (9:30) پێشكه‌شی بینه‌رانی بكه‌ین".
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه هونه‌رمه‌ند (زاهیر عه‌بدوڵڵا) جگه له كتێبی (ته‌یراوه.. هه‌ر به پیاسه)، خاوه‌نی كتێبێكی دیكه‌یه له‌ژێر ناوی (خه‌ره‌ند) له ساڵی (1990) كۆمه‌ڵه چیرۆكێك بوو بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و كتێبه‌ش ده‌بێته دووه‌م كتێبی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ره خاوه‌ن ئه‌زموونه.
ئا/عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.