وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ به به‌شداری گرووپه شانۆییه‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركووك، چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌ڵمانیا، یابان، پۆڵه‌ندا، دانیمارك، مه‌غریب، ئوردن و میسر، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ له10- 2019/12/16ئه‌نجام دا، له فێستیڤاڵه‌كه‌دا، 12 شانۆگه‌ریی كوردی و بیانی نمایش كران
ئه‌مرۆ 16/12/2019دووشه‌مه كاتژمێر11 كۆتا رۆژی فیستیڤاڵ بوو تییدا خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كانی فێستیڤاڵ دابه‌شكرا.
پێش دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان فیستڤاڵ رێز له دوو هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموونی شاری هه‌ولێر نرا كه‌بریتی بوو له هه‌ریه‌ك له هونه‌رمه‌ندان (غازی غه‌فور و سه‌لام كۆیی)
پاشان خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كان دابه‌ش كرا، كه به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوو:
باشترین چاره‌سه‌ری درامی بۆ شانۆگه‌ریی (شه‌ره‌ف) له ده‌رهێنانی محه‌مه‌د جه‌میل (هه‌ولێر).
باشترین ده‌رهێنان بۆ شانۆگه‌ریی (گرفته‌كانی پیاوێكی مردوو) له ده‌رهێنانی ئیدریس شه‌وكه‌ت (چه‌مچه‌ماڵ).
باشترین نمایش بۆ شانۆگه‌ریی (رۆژی ره‌ش) له ده‌رهێنانی سنان عه‌زاوی (به‌غدا).
باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ، نه‌هرۆ محه‌مه‌د (سلێمانی)..
باشترین ئه‌كته‌ری كچ، ڕه‌شیده ( وڵاتی مه‌غریب).
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.