Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 17:54

وێنه‌ ... لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا 3 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

لەسەر ڕێگای بێستانە نزیک ناحیەی قوشتەپەی هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ سه‌ر ڕێگای بێستانه‌، سێ ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ست دا و دووی  كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی دوێنێ له‌ سه‌ر ڕێگای بێستانه‌ و له‌ نزیك ناحیه‌ی قوشته‌په‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جۆری پێكدادان له‌ نێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵ و ئۆتۆمبیلێكی دیكه‌ له‌ جۆری  بیئێم ده‌بلیو ڕوویدا و به‌ هۆیه‌وه‌ سێ ئه‌ندامی خێزانێك كه‌ پێك هاتبوون له‌ ژن و مێردێك و كوڕه‌كه‌یان به‌ ناوه‌كانی (كه‌ریم ئیسماعیل)، (بارزان كه‌ریم ئیسماعیل) ، (سه‌بیحه‌ عه‌بدوڕه‌حمان) گیانیان له‌ ده‌ستدا و دوو سه‌رنشینی ناو ئۆپڵه‌كه‌ش به‌ ناوه‌كانی ( ده‌ریا، ئیسماعیل حسێن) بریندار بوون

ڕاشیگه‌یاند: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ ڕیبَكخراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

 شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.