Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 16:30

تورکیا رێنمایی نوێ بۆ پێدانی مافی مانەوە دەردەکات

رێنماییە نوێیەکان ئاسانکاری زیاتریان تێدایە
کوردستان TV
#13
100%


بەشی کاروباری دەرەوە لەوەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایانگەیاند لەسەرەتای ساڵی نوێوە نوێکردنەوەی مافی مانەوەی گەشتیاری بۆ هەموو وڵاتانی دەرەکی رادەگرن و بەرێنمایی نوێ کاردەکەن.

ماڵپەڕی تورکیا ئەلئان لەزاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەوەزارەتی ناوخۆی تورکیا راستی هەواڵەکەی پشتڕاستکردۆتەوە و رایگەیاندووە لەساڵی نوێوە بەپێی رێنمایی نوێ مۆڵەتی مانەوەی گەشتیاری دەدەنە هاووڵاتیانی بیانی.

بەپێی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لەسەرەتای ساڵی ئایندەوە ڤیزای مانەوەی گەشتیاری یەک ساڵە بۆ گەشتیارانی دەرەکی نوێ ناکرێتەوە، بەڵکو پێویستە لەبری ڤیزای گەشتیاری داوای ڤیزای بازرگانی، وەبەرهێنان یان خێزانی بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ناوخۆ رێنماییە نوێیەکان ئاسانکاری زیاتریان تێدایە و بەپێی رێنماییە نوێکان ئەو عەرەبانەی بەڤیزای مانەوەی گەشتیاری لەتورکیا ماونەتەوە ئازادتر دەبن لەگەشتەکانیان بۆ دەرەوەی تورکیا و دەتوانن سەردانی وڵاتەکانیان بکەنەوە و بگەڕێنەوە.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.