زنجیره درامای ئێرانی شه‌هره‌زاد له‌به‌رهه‌م هێنانی محه‌مه‌د ئیمانی و ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن فه‌تحی یه، به به‌شداری هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی بواری شانۆ‌و سینه‌ما: ترانه عه‌لی دۆستی ـ شه‌هره‌زاد) (شه‌هاب حوسه‌ینی ـ قوباد) ( مسته‌فا زه‌مانی ـ فه‌رهاد ) (مه‌هدی سوڵتانی ـ هاشم ) (په‌ریناز ئیزیدیارـ شیرین ) (عه‌لی نه‌سیریان ـ بزورگ ئاغا ) ( گیلاری عه‌باسی ـ عائیشه ) (مه‌حموود باك نیت ـ جمشید ) و چه‌ندین ئه‌كته‌ری تری ناوداری بواری سینه‌ماو شانۆی ئێرانه.
ئه‌م به‌رهه‌مه كه‌له‌و ماوه‌یه‌دا له كه‌ناڵی كورد سات له سێ به‌شی دۆبلاژكراودا بۆ بینه‌رانی كوردستانی نمایش كرا، بۆته خاوه‌نی پڕ بینه‌رترین زنجیره‌ی درامی، به تایبه‌ت بۆ بینه‌ری ئێرانی، كه چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌سه‌رده‌می پڕ له مه‌رگه ساتی ساڵانی كۆتایی په‌نجاكانی ئێران به‌رجه‌سته ده‌كات، له رووه ناشیرینه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ململانێی مافیاكان و جیاوازی چینایه‌تی و زه‌وت كردنی ئازادی و راوه دوونانی رۆژنامه نووسان، له توێ ی به‌رجه‌سته كردنی سه‌ربورده‌یه‌كی خۆشه‌ویستی دوو قوتابی گه‌نج كه یه‌كێكییان له كولێژی پزیشكی ( شه‌هره‌زاد) ه، ئه‌وی تریان له بواری رۆژنامه‌وانیدا ( فه‌رهاد ) كار ده‌كه‌ن، له‌و زه‌مه‌ندا كه بازرگانه‌كانی تریاك و و ده‌ره‌به‌گ و مافیاكان هه‌ر یه‌كه‌و له‌شێوه‌ی ئیمپراتۆریه‌تێكی بچووك كار بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن، به ده‌ست تێكه‌ڵ كردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته هه‌ره باڵاكانی ده‌وڵه‌ت، به‌ئاره‌زووی خۆیان گاڵته به چاره‌نووس و ژیانی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، ئه‌وان هه‌ر ته‌نها ململانێكانییان له گه‌ڵ یاسا و عه‌داله‌ت و مافی مرۆیی ئه‌و خه‌ڵكه نیه، به‌ڵكو ئه‌وان له‌پێناو تێركردنی چاوچنۆكییه بێ سنووره‌كانی خۆیان، ململانێ له گه‌ڵ هاوكوفه‌كانی خۆشییان ده‌كه‌ن و له‌و پێناوه‌دا یه‌كتر له‌ناو ده‌به‌ن..
ئه‌و فهرهادو شه‌هره‌زاده كه‌نموونه‌ی نه‌وه‌یه‌كی نوێ ی ئازادیخوازی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ن، له‌ناو ئه‌و كهشو هه‌وا خنكێنه‌ره‌ی ئازادی دا یه‌كتریان خۆش ده‌وێ و به‌ڵێنی بۆ یه‌ك بوون به یه‌كتر ده‌ده‌ن ، له‌ئان وساتێكا رۆژانه لایه‌نگرانی دكتۆر موسه‌دق دژی ده‌سه‌ڵات ده‌پرژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و رژێمیش به‌ئاگرو ئاسن هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گای گۆڤار‌و رۆژنامه‌كان و رۆژنامه‌نووسه‌كانیان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و له سێداره‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا (فه‌رهاد) یه‌كێ له‌و رۆژنامه نووسانه‌یه كه‌له‌نێو هه‌ڵمه‌تی راوه دوونانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌ستگیر ده‌كرێت و فرمانی له سێداره دانی بۆ ده‌رده‌چێت .
راسته ده‌رهێنه‌ر به شێوه رووداوه‌كان بۆ ساڵانی كۆتایی په‌نجاكان ده‌گێڕێته‌وه و له‌ژێر ئه‌و په‌رده‌یه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌ژێر سانسۆر تێده‌په‌ڕێنێ ، به‌ڵام هه‌موو بینه‌رێك ئه‌وه ده‌زانێ كه ئه‌و واقیعه كۆتایی نه‌هاتووه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپا بوونی شۆڕشی ئیسللامی له ئێران و تا ئێستاكه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه به‌شێك له فاكته‌ره هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی راكێشانی سه‌رنجی بینه‌رو له‌باوه‌ش گرتنی به‌رهه‌مه‌كه به‌و قه‌واره‌و جۆش و خرۆشه، ئه‌وه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كه تێنوویه‌تی بینه‌ر له‌نمایش كردنی ئه‌و واقیعه ده‌شكێنێ .
تێپه‌ڕاندنی هێڵی سوور له لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه، ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لای موحافیزه‌كانه‌وه دروست كرد ، به‌ڵام زۆرێكیش هه‌بوون پێیان وابوو زنجیره‌كه به‌ئاراسته‌یه‌كی دروست دا تێده‌په‌ڕێ، به‌هۆی تێكشاندنی ئه‌و ته‌وقه‌ی له ئه‌ستۆی دراما‌و سینه‌مای ئێرانی‌دا كراوه و به‌لای ئه‌وانه‌وه شه‌هره‌زاد هه‌وڵێكه بۆ دروست كردنی فۆرمێكی نوێ له درامای ئێرانی‌دا، كه تێیدا خواستی زۆرێك له بینه‌ران به تایبه‌تیش گه‌نجه‌كان به‌دی بێنێ.
ئه‌م فۆرمه نوێیه وای كرد كه شه‌هره‌زاد هه‌ر ته‌نها نه‌بێته خاوه‌نی زۆرترین بینه‌ر له ئێران‌دا، به‌ڵكو سنووری ئیقلیمی خۆشی تێپهڕێنیً به‌ره‌و به جیهانی بوون ، وه‌ك ده‌رهێنه‌ری زنجیره‌كه(حه‌سه‌ن فه‌تحی) له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: شه‌هره‌زاد هه‌ر ته‌نها به‌رهه‌مێكی نێو خۆییی تلفازی ئێران نابێت ، به‌ڵكو ده‌بێته به‌رهه‌مێكی نێو ده‌وڵه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی (نیت فلیكس ) گرێ به‌ستێكی له‌گه‌ڵ په‌خش كاره جیهانیه‌كاندا مۆر كرد، بۆ كڕین و په‌خش كردنی زنجیره‌كه به چه‌ندین زمانی تر.
ئاراسته‌كانی شه‌هره‌زاد
زنجیره‌ی شه‌هره‌زاد به‌دوو ئاراسته‌ی (سیاسی) و (رۆمانسی ) دا ده‌ڕوات، له یه‌كه‌میاندا به‌رجه‌سته‌ی سیاسه‌تێكی دكتاتۆرانه‌ی خۆ سه‌پێنه‌ر دژ به ئازادی بیر‌و راو دیموكراسیه‌ت ده‌كات، له‌دووه‌میاندا ئه‌و مافیا‌و ده‌سه‌ڵات دار‌و بازرگانانه به‌هه‌مان پێوه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ده‌یانه‌وێت بازرگانی به مرۆڤیشه‌وه بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی كردنی خۆشه‌ویستیش به‌كاربێنن، وه‌ك هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌كی بازاڕی سه‌ودا به‌خۆشه‌ویستی بكه‌ن.
ئه‌وه‌تا ئیمپراتۆرێكی مافیایی وه‌ك (بوزورگ ئاغا) به‌زۆر شیرینی كچی له قوبادی برازای ماره بڕی ده‌كا بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و قوباده ئه‌و شیرینه‌ی ناسیبێ، یاخۆشی ویستبێ ، ئه‌و خۆش نه‌ویستنه تا كۆتایی هاتنی ژیانی ئازاری ده‌داو ده‌بێته هۆی هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ری دێ، ئه‌وه‌تا كاتێ بوزورگ ئاغا ده‌یه‌وێت به‌سزا دان و لێدان قوباد ناچار بكات به‌خۆش ویستنی كچه‌كه‌ی، به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی جه‌به‌ڕووتی خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ ناچێته سهركاتێكیش ئاره‌زوو ده‌كات دڵی شههرهزداداگیر بكات و ناچار به‌هاوسه‌رگیری كردنی بكات له‌گه‌ڵ زاواكه‌ی به‌هۆی نه‌زۆكی كچه‌كه‌ی و ره‌چه‌ڵه‌ك نه‌نانه‌وه بۆ دیوان سالاری، به‌رامبه‌ر به رزگار كردنی رۆحی فه‌رهاد له‌سه‌ر په‌تی سێداره، شه‌هره‌زاد ناچار ده‌كات له‌نێوان دوو بژارده‌دا یه‌كێكییان هه‌ڵبژێرێ ، یا شووكردن به قوباد، یاخود له‌سێداره دانی فه‌رهادی خۆشه‌ویستی، شه‌هره‌زاد بۆ پاراستنی رۆحی فه‌رهاد ناچار ده‌بێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ قوباد دا بكات، به‌ڵام بزورگ ئاغا ناتوانێت به‌زۆر خۆشه‌ویستی قوباد له‌دڵی شه‌هره‌زاد دا بچێنێ،
حه‌سه‌ن فه‌تحی ـ له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی زنجیره‌كه له به‌شی یه‌كه‌مدا به‌ده‌ستی هێنا، بینه‌ران هانیان داین بیر له‌به‌رهه‌مهێنانی هه‌ردوو به‌شی دووه‌م و سێیه‌میش بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دوای نمایش كردنی 26 ئه‌لقه‌ی به‌شی یه‌كه‌م كه رووداوه‌كانی ساڵانی كۆتایی په‌نجاكان، له‌به‌شی دووه‌مدا باس له‌سه‌رده‌می پێش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئیسلامی بكه‌ین له ئێران‌دا، له‌هه‌مان كاتدا چاره‌نووسی دوایی ئه‌و چیرۆكه رۆمانسیه‌ی شه‌هره‌زادو فه‌رهاد بگه‌ینینه ئه‌نجام .
له به‌شی یهكهمداكه 26 ئه‌لقه‌یه‌و دۆبلاژه‌كه‌ی بۆته 33 ئه‌لقه، ده‌رهێنه‌ر زێتر له‌سه‌ر پرۆسه سیاسیه‌كان وه‌ستاوه و وێنه‌یه‌كی جوانی ئه‌و ههلو مه‌رجه سیاسیه خنكێنه‌ره‌ی ئه‌و كاته‌ی نیشان داوه، له‌به‌رگێكی كلاسیكی، له جلوبه‌رگ و ئیكسسوارات و بیناسازی و باڵه‌خانه‌و ئۆتۆمبیل و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی تر، كه بینه‌ر بتوانێت وێنه‌یه‌كی ده‌قاو ده‌قی ئه‌و سه‌رده‌مه ببینێ ، له قومار خانه‌و مه‌یخانه‌و سینه‌ماو شانۆ و بازاڕ‌و هه‌موو رواڵه‌ته‌كانی دیكه‌ی ژیان، ره‌نگه نیشاندانی زۆر له‌و رۆاڵه‌تانه ماوه‌یه‌كی زۆره له تی ڤی و سینه‌مای ئێرانی دا قه‌ده‌غه كراون
مسته‌فا زه‌مانی ـ وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی زنجیره‌كه ده‌رباره‌ی به‌شی دووه‌م و سێیه‌می زنجیره‌كه ده‌ڵێت: من پێم وایه ئه‌و دوو به‌شه له به‌شی یه‌كه‌م تێرتره، چونكه دوای سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه ده‌رهێنه‌ر گۆڕانكاری زۆری له فۆرمی زنجیره‌كه‌دا كرد، هه‌روه‌ها گوتی: مه‌عنه‌ویاتی تیمی زنجیره‌كه له‌و دوو به‌شه‌دا زۆر به‌رز تر بوو له‌یه‌كه‌م به‌شدا، رۆژانه بۆ ماوه‌ی12 كاژێر زێتر له‌به‌رده‌م كامێرادا ده‌وه‌ستان، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به بێزار بوون بكه‌ن.
له به‌شی سێیه‌می زنجیره‌كه چه‌ند كاراكته‌رێك زێدهكراون ،ئه‌وه‌تا ئه‌كته‌ری ناسراوی ئێرانی (ئه‌میر جه‌عفه‌ری) رۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌و دوو به‌شه‌دا وه‌ك نه‌قیب ده‌بینێت، هه‌روه‌ها ئه‌كته‌ری ناسراو رویال نونهالی و ره‌زا كیانیان، ئاتنه فه‌قیه نه‌سیری،مه‌هدی سوڵتانی،په‌ریناز ئیزدیار، عه‌لی نه‌سریان،مه‌حمود پاك نیت ،حه‌مید ره‌زا،ره‌زا به‌هبودی، ره‌زا كیانیان، ئه‌میر حسێن رۆسته‌می ، لیندا كیانی ،كلاره عه‌باسی، فریبا مته‌خه‌سس، سوهه‌یلا ره‌زه‌وی،غه‌زه‌ل شاكری، ناهد موسلمی، فرخ نیعمه‌تی و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی تر.. هاتنه ریز ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی تر
یه‌كێك له‌فاكته‌ره هه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌مه‌كه به‌شداری بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌كته‌ره هه‌ره ناسراوه‌كانی بواری سینه‌ماو شانۆی ئێرانه، كه هه‌ریه‌ك له‌وان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش توانیوویانه به‌رجه‌سته‌ی كاراكته‌ره‌كانی خۆیان بكه‌ن له‌وانه :
) مسته‌فا زه‌مانی (فه‌رهاد)
كه له دایك بووی 1982 ه،ده‌رچووی به‌شی كارگێڕی و ئه‌ندازیاری پیشه‌سازییه، بۆ یه‌كه‌م جار له فیلمی یوسفی راستگۆ رۆڵی یوسف پێغه‌مبه‌ری بینی، كه سیناریۆكه‌ی چوار ساڵی خایاندووه، 20 توێژه‌ری مێژوویی به‌شدارییان له‌نووسینی سیناریۆكه كردووه، هه‌روا به‌شداری كردووه له زنجیره‌ی به‌ده‌م باوه ،جگه له چه‌ند فیلمێكی سینه‌مایی وه‌ك سزا، ماڵ ئاوا به‌غدا، راز، ئێره تاریك نیه، فیته‌ی كۆتایی ، به‌رلین 7، هێڵی تایبه‌تی ، دزی شه‌قامی باشوور‌و چه‌ندینی تر ..لهشههرهزاد دا، مسته‌فا زه‌مانی فۆرمێكی دیكه‌ی نوێمان له نواندندا نیشان ده‌دات، رۆڵی ئه‌و رۆژنامه نووسه شۆڕشگێڕه ده‌بینێت ، كه له لایه‌ك هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و واقیعه تاڵه ده‌دات، له لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌ك مرۆڤ خۆشه‌ویستی ده‌كات به هێما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی واقیعه تاڵه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی .
تر انه عه‌لی دۆستی ـ شه‌هره‌زاد) )
له دایك بووی ساڵی 1982 ی تارانه،ئه‌كته‌رو وه‌گێڕه ،خاوه‌نی خه‌ڵاتی بازی زێڕینه وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ری فیستیڤاڵی سینه‌مایی فه‌جر، هاوسه‌ری عه‌لی مه‌نسوره‌و مناڵێكی لێی هه‌یه، له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه به‌شداری سینه‌مای كردووه به فیلمی (من ترانام ) جگه له چه‌ندین كاری دیكه‌ی سینه‌ماو دراما
ترانه ـ له‌و به‌رهه‌مه‌دا له رووی هزرو رۆحه‌وه له گه‌ڵ فه‌رهاد به یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه، ئه‌و به‌ر له‌هه‌موو شتێ ئه‌شقی فه‌رهاده وه‌ك هزرو هه‌ڵوێست ، ئه‌مه وای كردووه قوربانی به‌هه‌موو شتێ بدات له‌پێناوی ئه‌ودا، به‌تایبه‌ت كاتێ بهشووكردن به قوباد رازی ده‌بێت ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی ئاغای مامی فه‌رهاد له‌سه‌ر په‌تی سێداره رزگار بكات ..هه‌میشه خواستی له‌قوباد ئه‌وه‌بوو كه خۆی له‌ژێر باڵی ترسنۆكی و بێ هه‌ڵوێستی ده‌ربێنێ و ئه‌وه‌نده زه‌لیلی ژێر ده‌ستی مامه زاڵمه‌كه‌ی نه‌بێت، به‌ڵام قوباد ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ده‌كرا، بۆیه هه‌میشه له‌به‌رچاوی شه‌هره‌زاد كه‌سێكی لاواز‌و په‌ڕپووت و بێ ده‌سه‌ڵات بوو، نه‌ی ده‌توانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
جێگه‌ی فه‌رهاد له‌دڵی شه‌هره‌زاد دا بكاته وه
شه‌هاب حسینی قوباد ـقوباد
له دایك بووی 1973 یه، له ده‌رچووانی كولێژی زانستی ده‌روونیه له‌تاران، به‌ڵام ته‌واوی نه‌كردووه ، له سه‌ره‌تادا له‌شانۆی زانكۆیی كاری كردووه، له‌رادیۆ بێژه‌ر بووه، له‌ته‌له‌فزیۆن به‌رنامه‌ی ئۆكسجین ی پێشكه‌ش كردووه ، یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌شداری كردنی بووه له‌زنجیره‌ی پاش باران، له سینه‌ما به‌شداری فیلمی كاردانه‌وه‌ی پێنجه‌م و فیلمی مۆم به ده‌م باوه بووه، جگه له‌وه‌نده‌ش به‌شداری چه‌ندین فیلم و زنجیره درامای كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌نرخی به ده‌ست هێناوه، له‌وانه‌ش خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری بیانی
له زنجیره‌كه‌دا رۆڵی قوباد ده‌بینێت كه كاراكته‌رێكی لاوازه، هه‌میشه مل كه‌چی بڕیاره‌كانی بوزوگ ئاغای مامیه‌تی، بۆیه هه‌میشه شه‌هره‌زاد سه‌ركۆنه‌ی ده‌كات كه توانای بڕیاردان و روو به روو بوونه‌وه‌ی توند‌و تیژیه‌كانی شیرینی هاوسه‌ری و بوزوگ ئاغای نیه، ته‌نانه‌ت كاتێ ئاغا فرمانی پێ ده‌كات له‌ماوه‌ی شه‌وو رۆژێكا شه‌هره‌زادی ژنی بۆ پاراستنی دڵی شیرینی كچی ته‌ڵاق بدا‌و منداڵه‌كه‌شی له باوه‌ش ده‌ربێنێ، هیچ هه‌ڵوێستێكی نابێت و ئه‌وه ده‌كات كه ئاغا ده‌یه‌وێت.
تا له ئه‌نجامدا له هێرشێكی نیوه شه‌وی ئاغادا بۆ سه‌ری ، بێ ئاگا له خۆی له رووی ئاغادا ده‌وه‌ستێته‌وه و وا له بزورگ ئاغا ده‌كات جه‌ڵته لێی بدات و گیان له‌ده‌ست بدات دوای ئه‌وه‌ی قوباد ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه لهشههرهزاد به‌كاردێنی و ده‌بێته كه‌سایه‌تیه‌كی ئه‌هریمه‌نی و شه‌ڕخواز كه ته‌نانه‌ت خۆشی سه‌ری له كرده شه‌ڕانیه‌كانی خۆی سوڕ ده‌مێنێت، له‌وانه‌ش كوشتنی هاشم و ده‌ستگیر كردنی فهرهادو فه‌رمانی له سێداره‌دانی، به‌پشتگیری پیاوه باڵا‌و ده‌سه‌ڵات داره‌كانی ده‌وڵه‌ت، بهلاًَم له‌كۆتاییدا دیوان سالاری و ژنه‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی و هه‌موو شتێ له ده‌ست ده‌دات ، ئه‌و دره‌نگ ده‌گاته راستیه‌كان، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به ده‌سته‌وه نامێنێ ژیانێكی تر ده‌ست پێ بكاته‌وه و له ده‌ست دوژمنه‌كانی رزگار بێت.
عه‌لی نه‌سیریان (بزورگ ئاغا ) كه له دۆبلاژهكهدا هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ( قادر جه‌لال ) رۆڵی ئه‌وی بینیووه، ته‌مه‌نی 83 ساڵه، له دایك بووی ساڵی 1934 ه، ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره له تاران ، بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1952 چۆته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، له‌چه‌ندین كاری شانۆییدا به‌شدار بووه ، له‌وانه : هه‌زار داستان، پاسه‌وانه‌كانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، میوه‌ی قهدهغهكراوو چه‌ندین كاری شانۆیی تر.
بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 1969 به‌شداری له فیلمی سینه‌مایی (مانگا) دا كردووه، كه له‌ده‌رهێنانی داریوش مهرجونی بوو، به سه‌دان كاری دیكه‌ی سینه‌مایی و درامی . ده‌رباره‌ی به‌شداری كردنی له زنجیره‌ی شه‌هره‌زاد ده‌ڵێت : من خۆم ئاره‌زووه‌كی زۆرم له به‌شداری كردن له‌و زنجیره‌یه‌دا هه‌بوو، چونكه سیناریۆكه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌رنج راكێش بوو، جگه له‌وه‌ش من ئاشنا به توانای ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ی حه‌سه‌ن فه‌تحی یه ، بۆیه ئه‌و پێشبینیه‌م ده‌كرد كه ئێستا ده‌یبینین ، له زنجیره‌كه‌دا ئه‌وه‌ی من زیاتر له هه‌موو شتێ بیرم لێ ده‌كرده‌وه به‌رجه‌سته كردنی رۆڵكهم بووبوو.
زورگ ئاغا له شه‌هره‌زاد دا ، ئه‌و پیاوه بازرگانه كۆنه په‌رسته بوو، كه هه‌رگیز بڕوای به خۆشه‌ویستی نه‌بوو، بۆیه هه‌میشه داوای له شه‌هره‌زاد ده‌كرد كه بیر له خۆشه‌ویستی نه‌كاته‌وه، له لایێكی دیكه‌وه خۆی دابووه پاڵ دار‌و ده‌سته‌ی شا‌و رێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دا كه‌س زمانی به‌خراپه بجوولێ به‌رامبه‌ر به رژێم، ئه‌ویش سوودی زۆری له‌وان ده‌بینی و ده‌ستی تێكه‌ڵ كردبوو له‌گه‌ڵیان بۆ له‌ناوبردنی ركابه‌ره‌كانی له بازرگانی دا، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و ئه‌وه‌بوو كه‌سی نه‌بوو جگه له‌شیرینی كچی نه‌بێت بۆ جێگرتنه‌وه‌ی ، ئه‌و شیرینه‌ی له‌گه‌ڵ قوبادی برازای ماره بڕی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك بنێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ئاواته‌ی ئاغا نه‌هاته دی، چونكه كچه‌كه‌ی نه‌زۆك ده‌رچوو ئاغاش بۆ ئه‌وه‌ی بێ ئومێد نه‌بێت شه‌هره‌زادی ناچار كرد كه هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ قوباد بكات، بۆ ئه‌وه‌ی مناڵێك بێنێ، ئیدی ململانێی شهههزادو شیرین و قوباد‌و شیرین گه‌یشته لوتكه، تا وای لێهات سه‌ری بوزورگ ئاغای تێدا بچێ و له خه‌فه‌تان جه‌ڵته لێی بدا‌و گیان له ده‌ست بدا.
ن/ حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.