كتێبی " په‌رگه‌نده " له نووسینی سه‌ید حه‌مید سه‌ید ساڵح به‌رزنجی بڵاوكرایه‌وه. "په‌رگه‌نده " له دوو توێی 102 لاپه‌ڕه شیعر پێكدێت، له پێشه‌كی ئه‌م كتێبه شیعریه‌دا، م- عه‌بدولره‌حیم ئه‌حه‌مه‌د، ده‌ڵێت: "زۆر هه‌ن له‌و پیاو ژیر و زیره‌كانه‌ی ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریمان، ئه‌وانه‌ی له ناو گوندێكی بچووك یان گووندێكی گه‌وره یان نیمچه گه‌وره وه یان له ناو شار‌و شارۆچكه‌كاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ناو ده‌رده‌كه‌ن و له ناو خه‌ڵكدا ناو بانگیان بڵاو ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی خوێنده‌واریش نه‌بن یان خوێنده‌وارێكی سه‌ره‌تایی ناو حوجره‌كان بن.
ته‌مه‌نم
ته‌مه‌نم شێسته و
ڕۆژێك نه‌بووم شاد
ئه‌ترسم بمرم نه‌گه‌م به موراد
بووه ڕێبازم ڕێی هات و نه‌هات
ریشم سپی بوو وه‌ك به‌فری شوبات
ره‌گم ووشك بوو ژینم نه‌ماوه
ڕۆژگارم ڕه‌شه جه‌رگم بڕاوه
له جه‌رگی داوم تیری ناحه‌زان
كۆڵی لێناده‌م سه‌رباری ژیان
ئاوێنه‌ی ژیان ده‌دره‌وشێته‌وه
ڕۆژی رووناكم هه‌ر دێته‌وه
گه‌زه‌نگی بریان ڕۆژێ دێته‌وه
سه‌ید حه‌مید صاڵح یاسین به‌رزنجی له ساڵی 1927 له گوندی مایله‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئاینی له‌دایكبووه، له بارودۆخێكی زۆر سه‌خت و دژوار گه‌وره بووه به تایبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه ژیانی ئابووری زۆر سه‌خت و ناله‌بار بووه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه له ته‌مه‌نی 12 ساڵی ماڵه‌وه جێبهێڵێت و رووبكاته شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان و عێراق بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار و ژیانێكی باشتر كه هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه بۆ چه‌ندین مانگ له ماڵه‌وه‌ی خۆیان دوور بكه‌وێته‌وه و بتوانێ یارمه‌تی دایك و باوك و برا و خوشكه‌كانی بدات به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی 3 برایه‌كانی ده‌چنه به‌ر خوێندنی ئاینی له (حوجره).
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.