Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 11:23

چه‌وری هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌خۆشییه‌کانی دڵه‌

مه‌ترسی مردن به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ به‌رێژه‌ی 3 جار به‌رز ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ئاگاداری ئه‌و ئافره‌تانه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی دڵه‌وه‌ ده‌نالێنن ، به‌ نه‌خواردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری ، چونكه‌ مه‌ترسی مردن به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ به‌رێژه‌ی 3 جار به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی كه‌می چه‌وری به‌كارده‌هێنن .

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌ ژه‌مه‌ خۆراكه‌ خێرایه‌كانی ده‌وله‌مه‌ند به‌ چه‌وری ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش له‌ناو خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی تووشكردنی مرۆڤه‌ به‌ كێشه‌كانی دڵ و مه‌ترسی كه‌له‌كه‌بوونی چه‌وری له‌ خوێنبه‌ره‌كانی دڵدا .

هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به‌ ڕێژه‌ی 2,5% یه‌كه‌ی گه‌رمی له‌ چه‌وری به‌ده‌ست دێنن ، سێ جار زیاتر له‌و ئافره‌تانه‌ تووشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بنه‌وه‌ كه‌ به‌ ڕێژه‌ی كه‌متر له‌ 1% یه‌كه‌ی گه‌رمی چه‌وری له‌ خواردندا به‌ده‌ست دێنن .

پزیشكه‌كان له‌ كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌یاندا ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆیان دووربخه‌نه‌وه‌ له‌و خواردنانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وریان تێدایه‌ ، وه‌ زیاتر گرنگی به‌ خواردنی خه‌زره‌وات بده‌ن تا له‌ ئاستێكی ته‌ندروستی جێگیردا بژین

سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.