سه‌عات نۆی به‌یانی، له هاڤانا نانمان له‌سه‌ر تارمه‌ی رێڤیرا ده‌خوارد، شه‌پۆلێكی زۆری ده‌ریا له‌ژێر تیشكی بریقه‌داری خۆردا، ژماره‌یه‌ك له‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی به‌هه‌وادا به‌رزكرده‌وه كه به شه‌قامی كۆرنیشهكهدا تێده‌په‌ڕین یان ئه‌وانه‌ی له ته‌نیشت شه‌قامه‌كه راگیرابوون. یه‌كێ له‌و ئۆتۆمبیلانه به‌ر لایه‌كی ئوتێله‌كه كهوتو كه‌وته ناویه‌وه، كه وه‌ك ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی دینامێت وابوو و ترسی خسته نێو هه‌ر بیست قاتی ئوتێله‌كه‌و مینای رووی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی ئوتێله‌كه‌ی وردوخاش كرد، گه‌شتیاران له موسافیرخانهكه به‌خۆو به ته‌داره‌كی كورسی‌و مێزه‌وه به‌رزبوونه‌وه‌و هه‌ندێكیشیان به پڕوشكی پارچه شووشه‌كان زامداربوون، به‌راستی ئه‌مه ترسێكی زێده‌ی خسته نێو ئه‌و فره ئازادییه، شه‌پۆله‌كه به‌نداوو ئه‌و شه‌قامه دوو سایدهشی گرته‌وه كه ئوتێله‌كه‌ی له به‌نداوه‌كه جیادهكردهوهو به‌و جۆره به‌شێوه‌یه‌كی زل‌و زۆر رووكاره شووشهییهكهی ده‌بڕی.
بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش سه‌عاتان (كوبی)یه خۆ بهختكهره خورتهكان هاریكاریی پیاوانی ئاگر كوژێنهوهیان كرد‌و وایان كرد له‌و زیانه كه‌م بكه‌نه‌وه كه ده‌روازه‌ی به‌رده‌م ده‌ریاكه‌ی گرتبوو، شته‌كانیان چاك ده‌كرده‌وه‌و هه‌وڵیان ده‌دا بارودۆخه‌كه وه‌ك جاران لێ بكه‌نه‌وه، تا پێش نیوه‌ڕۆ كه‌سێ نه‌یتوانی توختی ئه‌و ئۆتۆمبیله بكه‌وێ كه كه‌وتبووه نێو دیواری لایه‌كی ئوتێله‌كه‌و خه‌ڵكه‌كه به‌یه‌ك له ئۆتۆمبیله‌كانی دیكه‌ی ته‌نیشت شه‌قامه‌كه‌یان ده‌زانی. كاتێ ئۆتۆمبیله‌كه‌یان له‌ژێر پاشماوه‌ی رمانی دیواره‌كه ده‌رهێنا، ته‌رمی ژنێكی شه‌ته‌ك دراو به قایشی پاراستنی سایه‌ق كه‌وته به‌رچاو، وادیاره بوو پێكدادانه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بوو، ژنه هێسكو پروسكی ساغی نه‌مابوو، سه‌روچاوی وردوخاش ببوو، پێڵاوێكی له پێ بوو و جلوبه‌رگی لێك ههڵزڕابوو و، ئه‌نگوستیله‌یه‌كی زێڕی له‌شێوه‌ی مارێكی چاو زمرودی له‌یه‌كێ له په‌نجه‌كانی دابوو. پۆلیس بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه به‌ڕێوه‌به‌ری خانووی باڵیۆزی تازه‌ی پورتوگاله، ژنه‌كه پازده رۆژ پێشتر له‌گه‌ڵ خاووخێزانی باڵیۆزه‌كه گه‌یشتبوونه هاڤاناو ئه‌و به‌یانییه به ئۆتۆمبیله تازه‌كه‌ی نیازی چوونه نێو بازاڕی هه‌بوو.
كاتێ كه ناویم له‌رۆژنامه‌كاندا خوێنده‌وه، شتێكی وام بۆ ده‌رنه‌كه‌وت كه سه‌رنجم راكێشێ، ته‌نیا ئه‌نگوستیله زێڕه شێواز ماره چاو زمرودییهكهی نه‌بێ. به‌راستی سه‌رنجی راكێشام، به‌ڵام نه‌متوانی بزانم داخۆ له كامه په‌نجه‌ی بوو. ئه‌مه ده‌كرا تا ببێته به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئه‌نگوستیله‌یه هی ژنێك بووه كه بیرم ناچێته‌وه‌و هه‌رگیز ناوی راستهقینهشیم نه‌زانیوه، ئه‌ویش ژنێ بوو كه ئه‌نگوستیله‌یه‌كی له‌و چه‌شنه‌ی له په‌نجه تووته‌ی راسته‌ی ده‌كرد، ئه‌و كاته ئه‌مه بۆ من شتێك نه‌بوو.. ئه‌و ژنه‌ی باسی ده‌كه‌م سی‌و چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر له ڤیه‌ننا ناسیاویم له‌گه‌ڵیدا په‌یدا كرد، كاتێ كه‌له یانه‌یه‌كی تایبه‌ت به قوتابیانی ئه‌مه‌ریكای لاتین په‌تاته‌ی سوور‌و باسترمهم بهبیرهی نێو به‌رمیل ده‌خوارد، ئه‌و به‌یانیه‌ی رۆژی پێشتر له رۆماوه گه‌یشتبوومه ئه‌وێ، ئێستاش بیرمه ئه‌و ژنه چه‌نده سه‌رنجی راكێشام، به‌تایبه‌ت سنگ‌و بهرۆكه نازدارهكهیو كلكه رێوییهكهی سهریاخهی ساقۆیو ئه‌نگوستیله شێوه مارییه میسرییه زمرودییهكهی زۆریان كارتێكردم، له‌سه‌ر مێزه دارینه درێژه‌كه بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌مه تاكه نه‌مساوییه له‌م یانه‌یه‌دا به‌هۆی ئه‌و زمانه ئیسپانییه ساكاره‌ی كه بێ راوه‌ستان پێی ده‌دوێ. به‌ڵام نا. ئه‌مه له كۆلۆمبیا له‌دایك بووه‌و له سه‌رده‌می جه‌نگه‌كاندا كه له ته‌مه‌نێكی بچووكدابووه چۆته ڤیه‌نناو مووزیك و گۆرانیی خوێندوه. ئه‌وكاته دوای ماندووێتێ، خۆی له سی ساڵیی ده‌دا. له‌رووخساری وا جوان دهرنهدهكهوتو پێش ته‌مه‌نی خۆی كه‌وتبۆوه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌بوو كه ژنێكی خوشڕوو بوو و پیاو سڵی لێ نه‌ده‌كرده‌وه.
ڤیه‌ننا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ شاری قهیسهرهو شوێنی جوگرافیی ده‌كه‌وێته نێو دوو دنیای ناكۆك، پاشماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی كردبوویه به‌هه‌شتی بازاڕی رهشو سیخوڕێتیی جیهانیو هه‌رگیز نه‌مده‌توانی وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ره‌چه‌ڵه‌كی خۆم ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وه‌م لا دروست بێ كه ئێره كیشوه‌رێكی گونجاوی كچێكی هه‌ڵاتووی وڵاته‌كه‌م بێ كه له گۆشه‌یه‌كی یانه‌كه دانیشتووه، ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن پاره‌و پوولێكی زۆریشهو ده‌توانێ یانه‌كه به‌هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه بكڕێ كه تیایدان. هه‌رگیز ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا نهدهكردو ناوه‌كه‌یمان نه‌ده‌زانی، ته‌نیا به‌و سه‌ره زمانه ئه‌ڵه‌مانییه نه‌بێ كه قوتابیانی ئه‌مه‌ریكای لاتین له ڤیه‌ننا پێیان ده‌گوت (فهروفریدا)، هه‌ر كه ناوسیاویم له‌گه‌ڵ په‌یدا كرد، ده‌موده‌ست جورئه‌تم دایه بهرخۆمو لێیم پرسی، چۆن توانیوته له‌گه‌ڵ ئه‌م دنیا دوور‌و نامۆیه‌ی ئێره، له‌گه‌ڵ كه‌ڤری (كیفینیدۆ) خۆت بگونجێنێ؟ یه‌كه‌و راست وه‌ڵامی دامه‌وه: ((ئه‌ز خۆم بۆ خه‌ونان به‌كرێ ده‌ده‌م)).
له راستیدا ئه‌مه تاكه پیشه‌ی بوو، ئه‌و كچه سێیه‌م یازده منداڵی پیاوێكی خاوه‌ن دوكانۆچكهیهكی ناله‌بار بوو له (كلداس)ی كۆن. به‌زه‌حمه‌ت فێره قسه‌كردن ده‌بوو و توانایه‌كی باشیشی له گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی هه‌بوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی كه هێزی پێشبینی كردنی له پاكترین باری داده‌بوو. له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا بوو كاتێ خه‌ونی به‌وه‌وه بینی كه ته‌وژمێكی ئاو یه‌كێ له برا بچووكه‌كانی ده‌با، كاتێ كه دایكیشی باوه‌ڕی به خورافات هێنا، نه‌یهێشت كوڕه‌كه‌ی چ كارێ بكا گه‌ر خۆی بۆی دیاری نه‌كا، به‌تایبه‌ت مه‌له‌كردن له كهنداوان، به‌ڵام (فهروفریدا) رێگای تایبه‌تیی خۆی هه‌بوو بۆ پێشتر روونكردنه‌وه پێی گوت:
(خه‌ون ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه هه‌ر ده‌بێ ئه‌و كوڕه بخنكێ، به‌ڵام بۆی نه‌بێ شیرنه‌مه‌نی بخوات). ئه‌مه ته‌نیا ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و كوڕه كه ناتوانێ له‌و ته‌مه‌نه پێنج ساڵییهیدا بێ شیرنه‌مه‌نی بژیێت. دایكی كه باوه‌ڕی به‌م هێنا، به‌ڵام تاكه جارێكیان دایكه ئاگابڕاو بوو له‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی به مژمژهیهك خنكا، هه‌رچی كار‌و هه‌وڵی رزگاركردنیشی بۆ درا سوودی نه‌بوو.
(فهروفریدا) بیری له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه.. ئه‌م توانایه‌ی رۆژێ ده‌بێته پیشه، تا ئه‌و كاته‌ی كه ژیان له زستانێكی توندوتووشی ڤیه‌ننا رایچڵهكاند!! یه‌كه‌مین ده‌رگای ماڵێكم كوتا، به هیوابووم له‌وێ بن‌و داوای كارێكم كرد. كاتێ كه پرسیاریان لێ كردم ده‌توانی چ كارێ بكه‌ی. به‌راستی وه‌ڵامم دایه‌وه‌و گوتم (خه‌ون ده‌بینم). دوای باسێكی كه‌م، خانمی خاوه‌ن ماڵ رازی بوو، پاره‌ی كاره‌كه‌شم به‌شی ساده‌ترین گهشتو گوزاری نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ژوورێكی چاك‌و پوختم ده‌ست كه‌وت به‌سێ ژه‌م خواردنی رۆژانه‌شه‌وه.
ژه‌می ئێواره گرنگترین شت بوو لای ئه‌و، چونكه ئه‌و كاته هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه له ده‌وری خوانه‌كه كۆده‌بوونه‌وه‌و له‌باره‌ی ئه‌و شته ده‌دوان كه نزیكه روودانه.
باوكه‌كه‌یان رابه‌ڕێكی خانه‌نشینه‌و دایكهكهشیان ژنێكی خۆش مه‌شره‌ب كه ئاره‌زوومه‌ندی مووزیكهی رۆمانسیی نێو هۆڵه‌كان بوو، دوو كوڕیشیان هه‌بوو كه یه‌كێكیان له ته‌مه‌نی یازده ساڵی‌و ئه‌وی دیكه‌شیان نۆ ساڵان بوو، هه‌مووشیان دیندار بوون، هه‌ر له‌به‌ر هه‌ندێش بوو باوه‌ڕیان به خوڕافاتو باوه‌ڕی كۆنینه هه‌بوو. (فهروفریدا)یان بهخۆشیو حه‌زێكی فره‌وه له‌باوه‌شی گرت، ئه‌ركی ئه‌میش ته‌نیا ئه‌وه‌بوو كه چاره‌نووسی رۆژانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه له خه‌ونه‌كانیاندا بخاته‌ڕوو.
(فهروفریدا) ئه‌ركه‌كه‌ی خۆی به پوختیو چاكترین شێوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش برده سه‌ر، به‌تایبه‌ت له ساڵانی جه‌نگدا كه حه‌قیقه‌ت زێتر له خه‌ونی كابووس دایه‌و وابوو ئه‌و تاكه كه‌س بوو له ماڵه‌كه له‌كاتی چێشتی ئێواره‌دا بڕیاری ده‌دا كه هه‌ر تاكه‌كه‌سێكی ئه‌و ماڵه له‌و رۆژه‌دا ده‌بێ چی بكا‌و چۆن بكا، به‌راده‌یه‌ك پێشبینییه‌كانی بوون به‌تاكه وشه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌دا كه هیچ شتێ بێ ئه‌و نه‌ده‌كرا ته‌نانه‌ت بچووكترین شت چییه بێ پرسی ئه‌و جێبه‌جێ نه‌ده‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌ی كه له ڤیه‌ننا بووم خاوه‌ن ماڵ كۆچی دوایی كرد، ئه‌و پیاوه خاوه‌ن هه‌ستێكی ناسك بوو، به‌شێك له مووچه‌ی خانه‌نشینییه‌كه‌ی ته‌رخان كردبوو تا ئه‌ز ببمه خه‌ونبینی بنه‌ماڵه‌كه تا دواخهونی ژیانیان.. زیاتر له مانگێك له ڤیه‌ننا مامه‌وه‌و چاوه‌نۆڕی ئه‌وه بووم هه‌ندێ پاره‌و پوولم پێ بگا كه هه‌رگیز نه‌گه‌یشت.
(فهروفریدا) له‌ناكاوو چاوتێرانه خۆی بهچێشتخانه ههرزانهكاندا ده‌كرد، ئه‌و كاته بۆ وڵاته هه‌ژاره‌كه‌ی ئێمه جه‌ژن بوو. له‌یه‌كێ له‌و ئێواره مهستییانهی كه پڕ له‌بیره بوو، لێم نزیك كه‌وته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی خۆی دوابخا، چڕپاندییه گوێم: (ته‌نیا بۆ ئه‌وه هاتووم پێت بڵێم دوێنێ شه‌و خه‌ونم پێوه دیتووی، بۆیه پێویسته ده‌موده‌ست سه‌فه‌ر بكهیتو تا پێنج ساڵی دی نه‌گه‌ڕێیه‌وه ڤیه‌ننا).
ئه‌م باوه‌ڕه‌ی ئه‌و به‌پله‌یه‌ك بوو كه هه‌مان شه‌و سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بم به‌ره‌و رۆما، به‌راده‌یه‌ك كاری تێ‌كردم كه‌وام ده‌زانی له كاره‌ساتێكی چاوه‌نۆڕ نه‌كراو رزگاریم بووه‌و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت سه‌رم به ڤیه‌ننادا نه‌كردۆته‌وه.
به‌ر له كاره‌ساته‌كه‌ی هاڤانا بهرێكهوتو له‌پڕو چاوهنۆڕنهكراو (فهروفریدا)م دووباره له به‌رشلۆنه دیته‌وه. ئه‌مه ئه‌و رۆژه بوو كه (پاپلۆنیرۆدا) بۆ یه‌كه‌مین جار دوای جه‌نگی نێوخۆ پێی نایه ئیسپانیا كهوێستگهی وچانو پشوودانی بوو له‌و گه‌شته ده‌ریاییه هێمنه‌ی بۆ (ڤالبریاسۆ)و له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوو و رۆژێكیشیان به‌دوای كتێبخانه‌ی كتێبه كۆنه‌كاندا گه‌ڕاو كتێبێكی زۆر كۆن‌و په‌ڕه زه‌ردو نیمچه دڕاویشی كڕی‌و نرخه‌كه‌یشی نه‌یده‌كرده ئه‌و قازانجه‌ی كه به‌دوو مانگ ئه‌و كاته له قونسولیه‌ی (رانگۆن) به‌ده‌ستی هێنابوو. لهنێوهڕۆ هه‌موو شتێكی ده‌پێچایه‌وه، دنیای وه‌ك یاری (كاتگری) ده‌هاته به‌رچاو كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ژیانی ده‌دۆزیه‌وه. هه‌رگیز یه‌كێكم نه‌ناسیوه كه له‌پاپای چاخی رێنیسانس بچێ، ئه‌و نه‌بێ. تینووی چێژ‌و خاوه‌ن رۆشنبیرییه‌كی به‌رز، سه‌ركرده‌یی ئه‌و مێزگرده‌ی تا راده‌یه‌ك دژی‌و ویسته‌كانی خۆیشی گرته‌ده‌ست. ژنه‌كه‌شی بهروانكهیهكی لهسنگو به‌رۆكی خۆی پێچابوو كه زیاتر به به‌روانكه‌ی سه‌رتاشان ده‌چوو وه‌ك له‌وه‌ی به به‌روانكه‌ی چێشتخانان بچێ. ئه‌مه‌ش تاكه هۆیه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو جه‌سته‌ی له به شله پیس بوون بپارێزێ، ئه‌وان رۆژان گه‌له خۆش بوون‌و بیرمه سێ قڕژانگی جۆری (لانگۆستن)ی خوارد، وه‌ك نهشتگهران له باریهكی ده‌هێنانه ده‌رو به‌جۆرێ ده‌یخواردن كه ئیشتیهای ئێمه‌شی به جۆره‌ها گیانه‌وه‌ری سهدهفدارو زینده‌ی ده‌ریایی ده‌ورووژاند، وه‌ك فه‌ره‌نسییه‌كانیش له‌كاتی خواردندا له‌باره‌ی جۆره‌كانی خواردن، به‌تایبه‌ت سهدهفداره ده‌ریاییه ناوداره‌كانی شیلی نه‌ده‌دوا. لههیكراِ له خواردن وه‌ستاو پارچه‌یه‌ك له قڕژانگهكهی ده‌ستی به‌رزكرده‌وه‌و چڕپاندییه گوێم: (كێ لهپشتهوهم بێ پسانه‌وه ته‌ماشام ده‌كات).
ته‌ماشایه‌كی لای سه‌ری شانیم كرد‌و سێ مێز دوورتر له‌پشت ئه‌و ژنێكی خورتی شهپقهلباد به‌سه‌ر به رامانێكهوه خه‌ریكی جووینی خواردنه‌كه‌ی ناوده‌می بوو و بێ جووله به‌نیگایه‌كی خه‌سته‌وه ته‌ماشای ئه‌وی ده‌كرد. یه‌كسه‌ر ناسیمه‌وه، وادیار بوو هه‌ندێ كه‌وتبووه ته‌مه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و بوو و ئه‌نگوستیله مارییهكهشی لهپهنجهدابوو.
به‌هه‌مان كه‌شتی له (ناپۆلی)یه‌وه وه‌ك نیرۆدا سه‌فه‌ری ده‌كرد، به‌ڵام لهكهشتییهكه نه‌گه‌یشتبوونه یه‌ك، ناردمانه دوای تا بێ قاوه‌مان له‌گه‌ڵ بخواته‌وه‌و داوای لێ بكه‌ین له‌باره‌ی خه‌ونه‌كانیه‌وه بدوێ تا شاعیره‌كه بخه‌ینه سه‌رسڕمانه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وای روونكرده‌وه كه له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بێ خه‌ون شتێ بگه‌یه‌نێ، بۆیه گوتی: (شیعر ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه پێشبینی دوارۆژ ناكا).
دوای نانخواردن هه‌ندێ خۆم لاته‌ریك گرت‌و مه‌به‌ستم ئه‌وه‌بوو نه‌ختێ له خه‌ڵكه نامۆكه دوور بكه‌ومه‌وه تا بیره‌وه‌رییه‌كانم له‌گه‌ڵ (فهروفریدا) بگێڕمه‌وه، ئه‌ویش بۆم دواو پێی گوتم كه‌وا ماڵ‌و موڵكی خۆی له نه‌مسا فرۆشتووه‌و به‌گۆشه‌گیری له پورتوگال له خانووێكی نیمچه قه‌سری سهرگردۆلكهیهك ده‌ژی كه له دووره‌وه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئۆقیانووسی ئارام‌و ئه‌مه‌ریكاشه‌وه له‌خه‌ڵكه‌وه دیاره. گه‌ر راستیش نه‌دوێ له قسه‌كانیه‌وه دیار بوو كه پله به‌پله به‌هۆی خه‌ونه‌كانیه‌وه ئه‌م هه‌موو سهروهتو سامانه‌ی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه تووشی سه‌رسڕمانی نه‌كردم، چونكه ئه‌ز به‌رده‌وام وای بۆ ده‌چووم كه خه‌ونه‌كانی هه‌ر بۆ ئه‌وه نییه پێی بژیێت، ئه‌مه‌م كاتی خۆشی پێی گوتبوو.
دایه تریقه‌ی پێكهنینو گوتی: (دیاره ئێستاش له‌سه‌ر گێلاتییهكهی خۆت ماوی..) هیچی دیكه‌ی نه‌گوت، چونكه خه‌ڵكه‌كه وهستابوونو ته‌ماشای نیرۆدایان ده‌كرد. داخوا كه‌ی له خه‌ریك بوون به تووتییه‌كان ده‌بێته‌وه، كه پیشه‌ی هه‌میشه‌یی شیلییهكانه. كاتێ تێی هه‌ڵچووینه‌وه، بابه‌ته‌كه‌ی گۆڕی‌و گوتی: (هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، ئێستا ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه ڤیه‌ننا).
هه‌ر كه هه‌ستم كرد سێزده ساڵ به‌سه‌ر یه‌كتر ناسینمان تێپه‌ڕیوه، پێیم گوت: (هه‌تا ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كانیش دووربن له‌راستی.. ئه‌ز جارێكی دیكه ناگه‌ڕێمه‌وه ئه‌وێ).
بچینه‌وه ماڵه‌كه‌ی ئێمه.. هه‌ر ده‌بێ په‌نجه‌ره‌یه‌ك بكه‌مه‌وه‌و یه‌كێكی دی دابخه‌م تا هه‌وای ژووره‌كه خۆش بێ‌و هه‌ندێ رۆشنایی له ژووره‌كه بمێنێته‌وه‌و تاڕاده‌یه‌ك هێمنی بپارێزرێ. نیرۆدا ده‌موده‌ست كه‌وته خه‌وو دوای ده ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ك منداڵان قیت بۆوه كه ئه‌مه‌ی لێ چاوه‌نۆڕ نهدهكراو هاتهژووری دانیشتن‌و جێ نووسینی پیته‌كانی سه‌ر بالیفه‌كه‌ی له‌ده‌موچاوی نه‌خشابوو و گوتی:
(خه‌ونم به‌و ژنه‌وه بینی كه خه‌ونان ده‌بینی)
ماتێلدای هاوسه‌ری داوای لێ كرد خه‌ونه‌كه‌ی بگێڕێته‌وه:
(له خهونێمدا ژنه‌كه خه‌ونی به‌منه‌وه ده‌دیت)
گوتم: ئه‌مه له بۆرگزه
بێ هه‌ست و خوست ده‌یڕوانییه من:
- (ئایا ئه‌مه نووسراوه)
- ئه‌گه‌ر نهشینووسیبێ ئه‌وا وه‌ختێ هه‌ر ده‌ینووسێ و ده‌بێته یه‌كێ لهتیا وێڵ بوونه‌كانی.
نێرۆدا واده‌ی وابوو سه‌عات شه‌شی ئێواره سواری كه‌شتی بێ‌و خواحافیزیمان لێ بكات، ئه‌وه‌بوو چووه سهریهكێ لهمێزهكانو پهڕهمووچهو مه‌ره‌كه‌به سه‌وزه‌كه‌ی دێره شیعریان لێ ده‌ڕژا، به‌وێنه‌ی گوڵ‌و ماسی‌و باڵندان كتێبه‌كانی خۆی به‌دیاری ده‌دات. كاتێ كه‌شتییه‌كه یه‌كه‌م فیكه‌ی ئاگاداریی كه‌وتنه رێی لێدا، له‌باره‌ی (فهروفریدا)وه دواینو دواجار له به‌شه گه‌شتیارییه‌كه‌ی كه‌شتییه‌كه دۆزیمانه‌وه. ئه‌ویش یهكهوراست له‌ماوه‌ی پشوودانهكهی خۆی راست بۆوه‌و پێی گوتین:
(خه‌ونم به شاعیره‌وه دیت، سه‌رو رووخساری سڕماوم ئه‌وی خسته سه‌رسڕمان ،گوتم: مه‌به‌ستت چییه؟ هه‌ندێ جار ده‌كه‌ویه نێو ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه پێوه‌ندییان به ژیانی راسته‌قینه‌وه نییه).
دوای ئه‌وه نهبینیمهوهو نهبیریشم لێی كرده‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی به‌هۆی ئهنگوستیلهیهوه زانیم ئه‌و ژنه‌ی بهكارهساتهكهی ئوتێلی رێڤیراوه سه‌ری نایه‌وه، ئه‌و بوو. هه‌وڵم دا ئه‌مه له باڵیۆزی پورتوگال نه‌پرسم، به‌ڵام خۆم بۆ نه‌گیراو له چاوپێكه‌وتنێكی دیبلۆماسیدا چاوم پێی كه‌وت ئه‌ویش به رشت‌و خه‌فه‌تێكی زۆره‌وه له‌باره‌ی ئه‌و ژنه‌وه ده‌دوا: (نه‌تده‌توانی بێنیه به‌رچاوت كه ئه‌و ژنه چ ئاده‌میزادێكی ئاسایی بوو).
دواتر تێی هه‌ڵكرده‌وه: (ناتوانی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و ده‌یكردن بیانكه‌یته چیرۆكێك ؟)
به‌هه‌مان شێوه‌زار به‌دوورو درێژی له‌باره‌یه‌وه دوا، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌دامێ كه بزانم داخۆ خۆیه‌تی یان نا.
دواجار خاڵم له‌سه‌ر پیته‌كان دانا‌و پێیم گوت:
- ئه‌و چ كاره بوو خۆی؟
- ((هیچ)).
بهنهرمییهكهوه گوتی (خه‌ونی ده‌بینی)..
وه‌رگێڕانی: عه‌بدولڕه‌حمان فه‌رهادی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.