نووسه‌رێكی گه‌نج له ده‌ڤه‌ری بارزان یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "وێنێ خۆ بگۆڕه دمێشكێ خۆدا" بڵاو كرده‌وه، كه باس له دیارده‌كانی كۆمه‌ڵگا و بیركردنه‌وه‌ی گه‌نج و هه‌ڵبژاردنی هاوڕێی باش و باری ده‌روونی ده‌كات.
دلۆڤان ئه‌مجه‌د بارزانی، نووسه‌ری گه‌نجی ده‌ڤه‌ری بارزان به زاری كرمانجی راگه‌یاند:" به‌رهه‌می ( وێنێ خۆ بگۆڕه دمێشكێ خۆدا) یه‌كه‌مین به‌رهه‌می منه كه نووسیومه له‌سه‌ر بابه‌تی ده‌روونی به‌تایبه‌تی كاریگه‌ری بابه‌ته ده‌روونیه‌كان له‌سه‌ر گه‌نج و كۆمه‌ڵگا.
ئه‌مجه‌د گووتیشی:" به‌رهه‌مه‌كه له 20 ناونیشانی كۆمه‌لایه‌تی پێك دێت كه كۆرت و پوختن، چونكه ئێستا خوێنه‌ری بابه‌تی درێژ كه‌م بۆته‌وه، بابه‌ته‌كان زیاتر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ر تاكێك وێنه‌ی خۆی له خه‌یاڵی خۆی دا دروستكردووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵ و ده‌رمان دروستكردووه نه‌مان گۆریوه كه پێویسته داهێنان له ژیانی خۆمان دا بكه‌ین و گۆڕانكاری دروست بكه‌ین بۆ به‌ره‌و پێشبردنمان.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" به‌شێكی تر باس له هه‌ڵبژارتنی هاوڕێی باش ده‌كات له‌ناو كومه‌ڵگادا و دروستكردنی پردی هاورێیه‌تی و به‌خته‌وه‌ری سرووشتی مرۆڤایه‌تی بوون، به‌رهه‌مه‌كه له 100 لاپه‌ڕه پێك هاتووه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم چاپكردووه هیوادارم توانیبم سوود به په‌رتووكخانه‌ی كوردی و خوێنه‌ر بگه‌ینم به‌م به‌رهه‌مه".
سه‌رچاوه / زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.