فۆتۆگرافه‌رێكی ده‌ڤه‌ری سۆران، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری له پێشبڕكێیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له وڵاتی هندستان كرد، له كۆی پێنچ هه‌زار فۆتۆگرافه‌ر به یه‌كێك له 10 فۆتۆگرافه‌ره‌كانی ئاسیا ده‌ستنیشان كرا.
سابیر دری، به زاری كرمانجی راگه‌یاند:" دوای به‌ژداری كردنم له پێشبركیی نێوده‌وڵه‌تی كه سێ مانگ پێش ئێستا ده‌ستی پێ كرد و زیاتر له پێنج هه‌زار فۆتۆگرافه‌ری ئاسیا به‌ژداریان تیا كرد، توانیم خه‌ڵاتی سانكچواری ئاسیا به‌ده‌ست بێنم كه له سه‌رتاسه‌ری ئاسیا توانیم ببم به یه‌كێك له ده باشترین فوتۆگرافهر و رێزبه‌ندی شه‌شه‌م به ده‌ست بهێنم.
ئاماژه‌شی به‌وه‌شكرد:" له مانگی دوانزده خه‌ڵاتێكی نێوده‌وڵه‌تی و بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تر به ئاماده‌بوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌رانی ئاسیایی له رێوهرهسمێكی نێوده‌وڵه‌تی له مومبای وه‌رده‌گرم".
سه‌رچاوه / زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.