له‌ڕۆژانی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری سلێمانی‌و به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیریی‌و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری رۆشنبیریی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیریی‌و هونه‌ری سلێمانی‌و رۆشنبیریی‌و هونه‌ری دهربهندیخانو هونه‌رمه‌ندانی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربه‌ندیخان-ی به‌ڕێوه‌برد
شاری هه‌ولێر به شانۆگه‌ری "چه‌ند دیمه‌نێكی جیاواز " كه به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێره به‌ژداربوو له‌شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی شانۆی شه‌قامی ده‌ربه‌ندیخان ، جگه له بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ درا به ڕۆزانا فه‌رهاد .
شایانی باسه ئه‌م شانۆگه‌ریه له نووسین و ده‌رھێنانی ـ مه‌ھدی حه‌سه‌ن و نواندنی هه‌ریه‌ك له قاسم نوری ، غازی ئه‌حمه‌د شینه ، رۆزانا فه‌رھاد ، سومه‌یه سه‌ردار.
ستاڤی هونه‌ری پێك هاتبوون له به‌رێوه‌به‌ری شانۆ ـ چاوان خه‌لیل ، جێبه‌جێكاری میوزیك ـ ھیواعهلی ، ئارایشت ـ سوھام حه‌سه‌ن.
پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قامی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربه‌ندیخان به به‌شداری چه‌ندین تیپی شانۆیی له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی 22/23/24/10/2019 له شاری ده‌ربه‌ندیخان به‌رێوه‌چوو.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.